ن
ناوێک به‌سه‌ر ده‌رگایه‌که‌وه
ڕاڕه‌وێکی کورت، مه‌تبه‌خێکی بچکۆلانه
په‌رداخێک، کوپێکی چا، چه‌قۆیه‌ک، یه‌ک چنگاڵ
یه‌ک ژوورۆچکه
مه‌کته‌به‌یه‌ک
کتێبێک له‌سه‌ر:” کاتێک چقڵه‌شینکه‌کان ده‌سووتێن، کاتێک عیشق ده‌سووتێنێت”
تابلۆیه‌ک به وێنه‌ی فوتوگرافی پڕکراو
ده‌مو چاو، زه‌رده‌خه‌نه، مناڵی، گه‌وره‌بوون، غه‌م
ڕابردوویه‌ک
جوتێک نیگا که ڕێک له سنگی ئاینده ده‌چه‌قێ
چرپایه‌ک له سووچێک‌دا، لێفه‌یه‌ک و هه‌ر یه‌ک پشتی
دوو چاوی ڕه‌شی پڕ له خه‌ون
خه‌ونێک که ژوورۆچکه ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ت بیگرێته‌خۆ
په‌نجه‌ره‌یه‌ک
ئاسمانی ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره
خه‌ونێک له لێواری په‌نجه‌ره‌وه، باڵی پڕکردووه له فڕین
فڕین به‌ره و شوێنێکی دی
ڕه‌نگه ژوورۆچکه‌یه‌کی دی بێ
که هه‌ر یه‌ک چرپای تێدایه‌و هه‌ر یه‌ک پشتی.
26-6-2003