دەچمە بەر پەنجەرەی مال و
لە ڕوخساری ئەو گوڵانە ورددەبمەوە
بە سیس بوویی و لارەملی ڕاوەستاون.
داوادەکەم کە بمبوورن.
ئاخر بۆ ماوەی هەفتەیەک بەجێمهێشتن.
گولڕ بۆ بمرێ؟
بە تایبەتی لە بەهارا و
کاتێکیش کە هۆی مردنی، ئینسانی بێ.
دەچمە بەر تابلۆی کۆترەکان.
بەوانیش دەڵێم بمبوورن.
چۆن هێشتوومە ئەو کۆترانە
هەموو ڕۆژێک، بە دەماری خوێن لێڕۆشتوویی ڕواندادا
کە بە شاشەی تی ڤی یەکەمدا دەڕژێتە خوار، چاو هەڵبێنن؟
تابلۆ دەبەم،
لە دیواری پشت تی ڤی یەکە هەڵیدەواسم.
بەو هیوایەی گمەی کۆترەکان دووبارە
لە ماڵەکەمدا ببەستم.
25.1.1998