من لە نێوانی دوو چاودا گرفتار بووم و تیا ماوم.
یەکێکیان، چاوانی دەوڵەتە و
تەنانەت ناو کونجی ماڵیشم دەبینێ.
دەزانێ، هەفتەی چەندجار
لەگەل خۆشەویستەکەمدا لە پێخەفی عیشقدا دەنووم
شەوان سەعات چەند ڕادەکشێم، بەیانیان کەی بەخەبەردێم
ڕووبەری ماڵەکەم چەندە، کێ زەنگم بۆ لێدەدات و
چ ڕۆژێک نەخۆش دەکەوم.
کەچی کاتێک، بێکاری دەبێتە هاوڕێ و ئەندامێکی تازەی ماڵم
ئیتر ئەوسا
ئەم دەوڵەتە نەنووستووەم، پێڵووی چاوانی دادەخا و
وەک ئەهلی ئەشکەوت لێی دەنوێ.
ئیتر ئەوسا
جووتە چاوی بێکارییە
لەناو کونجی ماڵەکەمدا، یەک ساتیش غافڵم ناکا و
بە بچوکترین جوڵەمدا تێدەڕوانێ.
ئەودێ
ڕووبەری ماڵەکەم
کاتی چوون بۆ لای دوکتۆر و
خۆشویستنم بۆ دادەنێ.
ئازاری 1998