بەیانیمت دەدەمێ

 

 

شیعری تۆم پاکستۆن،

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە و خوێندنی گۆرانییەکە بە سویدی فرێد ئۆکێرشترێۆم

وەرگێڕانی لە سویدییەوە بۆ کوردی بەکر ئەحمەد

 

جارێکی دیش خۆر لەسەر شانتەوە هەڵدێ

لە شووشەی بەستووی پەنجەرەوە، خۆر دەبینرێ، لە بووکی دارستان دەچێ.

قژت بەسەر پشتییەکەدا پەخشبۆتەوە

ئەگەر بەخەبەربوویتایە

ئەوەم ددەدایتێ کە قەت ناتدەمێ

بەڵام تۆ! بەیانیمت دەدەمێ، ئەمڕۆژەی خۆمت دەدەمێ.

 

پەردەکەمان لەو شوێنەوەی خۆر دێتەژوور، هێواش دەلەرێ.

زۆر دوور لەپشت چاوانتەوە، خەوەکانی شەو ووندەبن.

تۆ خەون بە شتێکی جوانەوە دەبینی

چاوم لێتە چۆن زەردەخەنەلێدەدەی

ئەگەر بەخەبەر بوویتایە ئەوەم دەدایتێ کە قەت ناتدەمێ

بەڵام تۆ! بەیانیمت دەدەمێ، ئەمڕۆژەی خۆمت دەدەمێ.

 

لە خوارپەنجەرەکەمانەوە، گوێمان لە گۆرانیەکانی خاکە

وەک منداڵێکی بێ پشوو لە بەهارا، ڕۆژێکی تر بەڕێوەیە

گوێهەڵدێرە لەو گۆرانییەی زەوی دەیڵێ.

ئەگەر بەخەبەر بوویتایە ئەوەم دەدایتێ کە قەت ناتدەمێ

بەڵام تۆ! بەیانیمت دەدەمێ، ئەمڕۆژەی خۆمت دەدەمێ.

 

وەک باڵی پووشکەبەقنە، پێڵووەکانت لە جووڵەدان

توانەوەی خۆر لەناو قژتا، لەدەوروبەری تەوێڵتا تاق لێدەدا،

تۆ! من پێموایە ئێمە هەڵدێین ڕێک بۆ ناوخۆر

ئەگەر بەخەبەر بوویتایە ئەوەم دەدایتێ کە قەت ناتدەمێ

بەڵام تۆ! بەیانیمت دەدەمێ، ئەمڕۆژەی خۆمت دەدەمێ.

 

 

 
 

 
 
  
 

Check Also

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو نووسینی: نزار القبانی وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *