ده‌کرێ تابلۆی هه‌ڵواسراوی دیواری پۆل
بێته ڕووباری پرسیار و
قوتابیانیش به جۆگه‌له‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی چه‌ند وه‌ڵامێ.
ده‌کرێ چاکه‌تی مامۆستا، بێته جێگای ورته‌ورتێ.
نیگای کچ و کوڕی پۆلیش، بێته هه‌وێنی چیرۆکێ.
ده‌کرێ درێژی و پانی پۆل
بێ به هاوکێشیه‌ک ساده
شووشه‌کانی په‌نجه‌ره‌ی پۆل، به ئاوێنه‌ی حه‌قیقه‌تێ.
به‌ڵام ئه‌مه چ سیحرێکه
کاتێک مێز و
کاتێک کورسی بێ قوتابی هه‌ر هه‌مان پۆل
له رۆژێکدا
ده‌بێته وانه‌ی بێده‌نگی و
پرسیاری گه‌وره‌ی مه‌کته‌بێ؟
981109