بۆ کچێکی هندی سوور

 

 

 

 لەگەڵ هەڵفڕینی پۆلە هەڵۆی سەر کێوەکاندا بەخەبەر دەهات.

لەسەر پشتی ئەسپەکەیەوە، دەستی لەیەکەم تیشکی هەتاو دەدا.

ئەو لە نیگای گەڵاکاندا، دەیزانی زستانی ئەم ساڵ چەند ڕۆژی تر دەگاتە جێ.

بە تیشکی مانگ، باڵای تەڕی کەنارەکانی دەپێوا.

کەچی  ئێستا

 لە فڕۆکەخانەیەکی ئەم سەدەیەدا ، سەعات دەفرۆشێ.

پێی دەڵێم: گەر ئارەزووی تۆ بخوازێت، کام سەعاتەم بۆ هەڵدەگری؟

پێمدەڵێت: ئەو دانەیەی هیچ میلێکی تیادا نییە.

 

ئێستا سەعاتێکی بێ میلم لە دەستایە

هەر کاتێک  بە کاژێرکردنی ڕۆژم و

لە خولەکدانی ئاسوودەیی و  

بە چرکەکردنی ساتەکانی دانیشتن لەگەل شیعرا  بێتە بەر باس

سەرنجێ لە سەعاتەکەی دەستم دەدەم و

 یادێ لە  کیژە پرچ ڕەشەکەی فڕۆکەخانەی ڤانکوڤەر دەکەم.

 

 
 

 
 
  
 

Check Also

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو نووسینی: نزار القبانی وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *