له گۆرانییه فۆلکۆرییهکانی کرێکارانی قامیشی شه‌کر له پیرۆ*
*وه‌رگیراو له کاسێتی: گزیده ای از اشعار کارگری
وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه بۆ کوردی به‌کر ئه‌حمه‌د
خه‌م له‌چوارلاوه هه‌ڵیکردووه
به تاوانی هاوارکردن، ده‌ستی مێردهکهمییان له کاتی کارکردن‌دا
له خهرمانجار، که‌له‌پچه‌کرد.
* بێکهسوکار،ئاژاوهدهگێڕی؟
له‌به‌ر نه‌غمه‌ی پڕئازارم، له مه‌زراکه دهرییانکردم.
* زمانت باش درێژبووه مشکهتۆپیوو!
کهلهگییه بێنازهکهمییان، به بیانووی تهفتیشهوه
ژێره‌وژوورکرد.
* چیت له ژێر ته‌نووره‌که‌تدا شاردۆته‌وه، ده‌ریبێنه!
ته‌نها مناڵی ناو سکمه، هه‌ر ئه‌وم بۆ ماوه‌ته‌وه.
(ئۆرلاندۆ، ئۆرلاندۆ، دڵم ته‌نگه، په‌نجه‌یه‌ک گیتارم بۆ لێده!)
مارییا، ڕووم ڕه‌ش بێ، سیمی گیتارم پساوه.
تاڵ ده‌گریم.
خه‌م له چوارلاوه ده‌بارێ.
به ناوی به‌ڵگه‌وه، شاڵه سوورهکهمییان لێسه‌ندم.
به به‌هانه‌ی گه‌مارۆدان، بنچکی تهماتهکانمییان، به پێ شێلا.
به ناوی یاساوه
میزییانکرده ناو تاوه‌که‌م.
به مه‌به‌ستی ئه‌تککردن، سه‌قفی ماڵی‌یان کرده بێژن.
کزه‌ی ئێوارانه‌ی پاییز وه‌ک زه‌رده‌واڵه ده‌گه‌زێ.
(خواکین، خواکین، دڵم ته‌نگه
ده‌ی سترانێکم بۆ بڵێ!)
مارییا، چی بچڕم، به کام قوڕگه‌وه؟
تاڵ ده‌گریم.
خه‌م له چوارلاوه هه‌ڵیکردووه
مێردم زیندانی
گیرفانم به‌تاڵ
ئاگردانی ماڵ کووژاوه
ئاردیش له ماڵدا شک نابه‌م .
ئای له‌م هه‌ورانه‌ش
خه‌یاڵی بارانییان هه‌یه.
ئه‌مشه‌و ته‌نانه‌ت له ئه‌ستێره‌ش، هه‌واڵ نییه.
له‌وه‌ش به‌دتر
گیتاری هاوسێکه‌م بێده‌نگ
پابلیتۆ، پابلیتۆ
دڵم خوێنه
ده‌سا ده‌ی تۆ شت بڵێ!
A