پەنجەرەی ماڵەکەم تۆزدەیگرێ
بۆیە ناچار، هەفتەی جارێک دەیسڕمەوە.
دراوسێکەیشم هەر وەک من.
ئەم پەنجەرانە، ڕۆژان و مانگان و ساڵانێک
بە چاوی تۆزاوییەوە لە یەکتری وورددەبنەوە.
ئاخۆ ئەگەر، وشەیان پیا تێپەڕیایە
هەر بۆ جارێک لەبەرانبەر یەکتریدا، خۆیان ئاواڵەکردایە
من و دراوسێی بەرانبەر
لە تۆزسڕینی پەنجەرە ڕزگاردەبووین؟
13.5.1998