دیسانەوە بۆ “پەریا” لە جەژنی چواردەهەمین ساڵەیدا
قیژە و هاوار
گوێچکەی ژووری کەڕکردووە.
هەر ئەو ساتە
هەور بە چەخماخەی ڕاگەیاند: با برووسکەی بآ گرمە بێ!
“با”ش بێ گڤە!
شووشەکانی پەنجەرەی ماڵ
لە حەسرەتی گریە و هاوار، بەکوڵ گریان بەبێ سرتە.
پیرەدارتووی ناو حەوشەی ماڵ
بەیەک یەکی گەڵای خۆی وت: نەبا خشەیەک ببیسترێ
با لق گەڵای هەڵنەڕێژێ!
تا دەنگدانەوەی ئازاری دوا ژانی دایک، گەردوون پڕ کا
تا بزانرێ چەندە سەختە، لەدایکبوونی ئینسانێ!
9ی ئۆکتۆبەرۆی 1991