لە گەڕەکەکەماندا ژیان هەبوو.
بەرماڵان، پڕ لە ژن.
بەر دوکان، پڕ لە پیاو.
سەر کۆڵان، پڕ مناڵ
تەنانەت لە شەوانیشدا،
ئەو کاتانەی بەنی بەشەر
هیچ شەقامێک نەیدەبینی
کۆڵانەکان پڕ بوون لە ترس.
لە گەڕەکەکەماندا، هەموو شتێک هەبوو
ئەوەی نەبوو
هەر بە تەنها تەنهایی بوو.
14.5.1998