هەڵبژاردن
“ڕێی ماڵی خۆم لێ وونبووە” (1)
لەسەر چەقی شەقامێکدا من دەتبینم.
لێتدەپرسم: کام ڕێگایە دەمباتەوە بۆ بەردەرگای
یەکەم خەندە و یەکەم ماڵی یادەوەریم؟
تۆ پێم دەڵێی: بەجێگا پێی زەردەخەنەی مندا وەرە، دەگەیتە جێ!
من پێتدەڵێم: لەسەر سووچی کۆڵانێکی ماڵەکەما
چەندین وشەی خۆشەویستیم لێ بەجێمان
کامە ڕێکای شەقام بگرم دەمباتەوە؟
تۆ پێمدەڵێی: ئەم وشانەم ناکرێ بۆ تۆ ببنە ڕێگا؟
من هەر دەڵێم:”ڕێی ماڵی خۆم لێ وونبووە”
تۆ هەر دەڵێی: ئەمە منم، ئەمە عیشقم، خۆمم ڕێگا.
کۆپلەیەکی سەید ئەحمەدی ساڵحییە