بە کیژۆڵەکەی خۆم دەڵێم:
من و ئەو ورچەی گشت شەوێک
لەگەڵ خۆیدا دەیخەوێنێ
کاممانی زۆرتر خۆشدەوێ؟
– هەر دوو وەک یەک
– تۆ ئەوت زیاتر خۆشدەوێ
– نابێ بابە، ئەگینا “ئوڕێت ڤیس” دەبێ.
من لەناو ئوڕێت ڤیسیدا چاوم پشکووت.
هەموو ڕۆژێک لە کۆڵاندا و
لەسەر جادە، ڕوخساری خۆی نیشاندەدام.
لە ژورێکی تاکە چاودا لەگەڵیا دەست لەملان دەبووم
کەچی هەتا گەورە نەبووم
قەت ناوەکەی ئەو فێرنەبووم.
|ئوڕێت ڤیس یانی نایەکسانی
25.1.1998