چاوەکانتم لێ دامەخە، بە تایبەت لە کاتی ماچا!
ئەوەتانێ وا هەناسەت
بۆنی ماچ دەگەێنێتە، دوورترین جێگای ناو ناخم.
گوێم لە گوژمی ڕووباری خوێنی ناو دڵتە
بەڕێوەیە بۆ ناو لێوت.
مەمکەکانت بە سنگمەوە، سینەم پڕدەکەن لە ژیان.
چاوەکانتم لێ دامەخە، بە تایبەت لە کاتی ماچا!
ئاخر لە ڕێی نیگاشەوە
بە ناو چاودا
دەکرێ بەناو قوڵی یەکدا، بچینەخوار.
چاوەکانتم لێ دامەخە، بە تایبەت لە کاتی ماچا!