ناو: شەست و چوار، سفر، شەش، هەژدە، شەست و هەشت، سفر، هەشت.
ژمارەی خانوو: سەد و هەشتا و چوار.
ژمارەی پۆستی گەڕەک: چوار سەد و سی و شەش، سی و پێنج.
ژمارەی تەلەفۆن: سفر، سی و یەک، بیست و هەشت، هەشتا و سێ، پەنجا و نۆ.
ژمارەی تەلەفۆنی سەرکار: سفر، سی ویەک، هەشتا، چوار سەد و بیست و یەک.
کۆدی دەرگای کارخانە: نەوەد و هەشت، سفر، دوانزە.
کۆدی دەرگای ئاپارتمان: سیانزە، چواردە.
کۆدی جلشۆرگەی گشتی گەڕەک: یانزە، شانزە.
ژمارەی پاسی هاتوچۆ: نەوەد و چوار، سەد و هەشتا و سێ، حەفتاو دوو.
ژمارەی پاسی هاتوچۆ دوای دوانزەی شەو: سی و سێ، هەشتا و سێ.
ژمارەی حسابی بانک: سفر، دوانزە، چل و پێنج، هەشتا و نۆ، شەست و سێ.
کاتی خەوتن: بیست و دوو.
کاتی هەستان: شەش و سی.
کاتی کار: هەشت.
کاتی دانیشتن لەگەڵ شیعرا….
کاتی پشوو: لە ناو ئاپۆڕەی باڕێکدا و
سەرخۆشێکی ڕێگای ماڵەوە لێ وونبوو.
19.10.1997