ڕاپەڕین گەیشتە کۆڵانەکانی ئێمە سەردیواری ماڵەکانمان پڕ بوو لە ڕستەی "بابژی". هێشتا دەڵێن: ڕاپەڕین لە کۆڵانەکانی ئێمەدایە کەچی ژنانی گەڕەکمان بۆ بینینی کچەکانیان بۆ بینینی کوڕەکانیان دەچنە بەردەم دەرگای زیندان. مارسی 2001