گەشتێک

 

 

 

 

 

دەچمە شاری زستانەوە

وەک بەفر چاو لە ئاسمان و لە شار دەکەم.

دەچمە باخچەی بەهارەوە

وەک سەوزەگیا

لە ڕوخساری نەرمەباران ورددەبمەوە.

دەچمە گەڕەکی کزەبای پاییزەوە

وەکو گەڵا

چیرۆکی ئەو ڕۆژگارانەی لەسەر لق بووم

بۆ زەوی و با دەگێڕمەوە.

دەچمە کۆڵانی خۆرەتاوی هاوین و 

وەکو سێبەر

لە چاونەترووکاندنی تیشکا، دەتوێمەوە.

ئەگەر ئێوەش

وەکو من بۆ ساتێک بەفر و 

سەوزەگیا و سێبەر و گەڵا بووایەن

کڕێوەتان نەدەخستە ناو قەفەسی تاوانباری

نامەی ناڕەزایەتیتان، بۆ هیچ وەرزێک نەدەنووسی

لە ناو تاریکی زستانا

لە گیانەڵای گەڵاکانا

چەندین تابلۆی هێشتا بەچاو نەبینراوتان، دەبینییەوە

 

 

18-6-1997

 
 

 
 
  
 

Check Also

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو نووسینی: نزار القبانی وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *