ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه
به ته‌نها ناوه‌کانیانه.
ماڵه‌کانیان له‌یه‌کده‌چن.
ده‌رگاکانیان، شیعره‌کانیان، کرێچییه‌کان و
کوچه‌و کۆڵان
شیعاری نووسراوی سه‌ر دیوار و
دوکانی سه‌ر سوچی کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کیش
تا ئه‌و ساته‌ی خاوه‌نه کۆنه‌کانیان گۆڕدرا و
خاوه‌نی نوێ، بوو به ڕوخساری ناسراوی هه‌موو ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک.
له دوکانی خاوه‌نداره کۆنه‌کاندا
هه‌موو گه‌ڕه‌ک شوێنی هه‌بوو.
به دیواری ته‌نیشتی دهغیلهکهوه
له لیستی قه‌رزی براودا
ناوی ژن و
خاوه‌ن ماڵ و کرێچی و پاکه‌تی به‌غا و
حه‌ره‌سه‌که‌ی قوتابخانه‌ت ده‌خوێنده‌وه.
دوکانه‌کان، شوێنی گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی دوێنێی مناڵان و
دوا بڕیاری ڕازیبوونی شووکردنی کچه‌کان بوون.
دوکانه‌کان، له‌سه‌ربانی گڵی ڕیزهماڵی گه‌ڕه‌ک ده‌چوون.
جێی ئاسمان و
جێگای چیغ و
چرپه‌چرپی ژێر به‌تانی و
چاوه‌چاوی کوڕی ئه‌م ماڵ له‌گه‌ڵ کیژی ئه‌و حه‌وشه‌دا
جێگای خه‌ون و خه‌وزڕان و دووباره خهوبینینهوهی تیا ده‌بۆوه.
به‌ڵام ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی خاوه‌نی نوێ
کورسیه‌که‌ی مه‌ترێک هێنایه به‌رده‌م دوکان
به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد:
هیچ که‌سێک شت به‌قه‌رز نابات!
له‌و ڕۆژه‌وه دوکانه‌کان پڕن له شت
گه‌ڕه‌ک نه‌بێ.
ئێستا ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که، نهسهلامیان له‌به‌یندایه
نه ته‌له‌فۆن.
نه زه‌ماوه‌ند پێکه‌وه ده‌که‌ن، نهنوێژی ڕۆژانی جومعه
ئیستا ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که دوو مهملهکهتن و
سنووری نێوانیان دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌که.
ئێستا ده‌رگای دوکانه‌کان
بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر پشتن.
هه‌م فاسۆلیای بایعیه‌که‌ی تیا ده‌فرۆشرێ و
هه‌م هه‌واڵی شه‌ڕی نێوان باوکه‌کانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ک.
کۆبوونه‌وه‌ی تیا ده‌به‌سترێ
کاتێک باڵنده‌ی سه‌ر تارمه‌ی ماڵی ئه‌مبه‌ر
به‌سه‌ر گوێسوانه‌ی ماڵانی ئه‌وبه‌ره‌وه، ده‌نیشنه‌وه.
بڕیاری یه‌کڕه‌نگکردنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی تیا ده‌درێ و
ئه‌و بهڵێنانهیشی ده‌ڵێ:
ده‌کرێ خه‌ڵکی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ک له ڕۆژێکدا
به‌به‌رده‌م دوکانه‌کاندا، به که‌یفی خۆیان بگه‌ڕێن.
منداڵانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ک
ناوی یه‌کتری نازانن
که‌چی جهد و بابه گه‌وره‌ی خاوه‌نی دوکانه‌کانیان، وه‌ک ناوی خۆیان له‌به‌ره.
دوکانه‌کان کارخانه‌ی پاسپۆرتی تازه و
سنووری نوێ و
سه‌ربازی سه‌ر سنووریشن.
پۆلی ئه‌و قاچاغچیانهیه که ده‌بوایه مامۆستای جوگرافیا بوایه‌ن.
دوکانه‌کان دایره‌ی تاپۆن
بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی
خاوه‌نه‌که‌ی به ته‌نها سه‌تڵێ بۆیاخی
له دوکانی ئه‌وبه‌ر کڕی.
گه‌رچی خاوه‌ن دوکانه‌کان، باران به‌یه‌کدی ده‌فرۆشن و
سێبه‌ر و تیشک، له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌گۆڕنه‌وه و
به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌ردوو گه‌ڕه‌که‌وه، به‌یه‌که‌وه پێده‌که‌نن.
دوکانه‌کان بوونه‌ته ماڵی تازه‌ی خوا.
ئێستاکه ئه‌و، له سوچێکی دوکانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌کدا
له پشت ڕه‌فه‌ی تفه‌نگه‌کانه‌وه
له ته‌نیشت فهردهئاردهکانی بایعییه‌وه
کورسییه‌کی بۆ خۆی داناوه و له‌شه‌قام ده‌ڕوانێ.
شێته‌کانی گه‌ڕه‌ک ده‌ڵێن:
له نێوان خوا و
خاوه‌نی دوکانه‌کاندا، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ نییه.
.
جاران دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌ک به‌شێک بوون
له ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک.
ده‌رگای دوکان و ده‌رگای ماڵی خاوه‌ن دوکان یه‌ک ده‌رگا بوون.
لهسهربانیشهوه زۆر شه‌وان، چیت ده‌ویست، ده‌تتوانی بیکڕیت.
ئێستا دوکانه‌کان هه‌ر ژوورێک نین
ئێستا دوکانه‌کان هێند گه‌وره بوون
لایه‌ک له ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کیان هه‌ڵلووشیوه.
شه‌قام و شۆسته‌کانی به‌رده‌میشی
دره‌خته‌کان و ته‌ناته‌ت شوێنی تۆپ تۆپێن و
سه‌ر ته‌نوور و
ئاسمانی سه‌ر ماله‌کانیش.
ئێستا دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌کمان هێند گه‌وره بوون،
له‌شکرێکی له کرێچی و
له خاوه‌ن ماڵ خستۆته به‌رده‌می دوکان.
یان ئه‌وه‌تا وه‌کو بارکێش بۆ ئه‌م دوکانه تازانه ده‌ست به‌کار بن
یان ئه‌وه‌تا پاسه‌وانی ده‌ر دوکان بن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که ئه‌مڕۆ پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
شه‌قامه‌کانی گه‌ڕه‌ک نین
مناله‌کانی گه‌ڕه‌ک نین
کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌ک نین
ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که ئه‌مڕۆ پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
خاوه‌نی دوکانه‌کان و
دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌کن.
26-6-2002