برووسکه‌یه‌ک

 

 

به‌ ته‌نیشت  شه‌پۆلێکی “خه‌وه‌ به‌ردینه‌ی ” سواره‌وه‌ ‌

 

 بوومه‌ته‌ ده‌ماری شینی جه‌سته‌ی زه‌وی به‌بێ من وشک

هه‌رچی ده‌ماری وردیله‌ی سه‌ر وخواری زه‌مین هه‌یه‌

ده‌ڕژێته‌ ناو هه‌ناومه‌وه‌ و

منیش به‌ره‌ و شاری هیوا.

له‌ شاخدا ناوییان نام” سیروان”

له‌ پێده‌شتدا بووم به‌ “دیجله‌”

له‌و لا تریش بووم به‌ “که‌نداو”.

به‌ڵام هیچ کام له‌و ناوانه‌

به‌سته‌ی شه‌پۆلمییان نه‌گۆڕی

به‌ره‌و هیوا

به‌ره‌ و شاری شادی ده‌ریا، ڕه‌وتی هه‌نگاومییان نه‌گۆڕی.

 
 1-11-1991

 
 
  
 
A

Check Also

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو نووسینی: نزار القبانی وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *