له‌م سه‌ربانه، خۆم له ژێر لێفه‌ی ئه‌ستووردا لوولده‌که‌م و
له‌م بێکاره‌باییه‌ی شاردا
له ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان، وردده‌بمه‌وه.
“په‌ریا” دێت و
له باوه‌شما خۆی تووندده‌کا
چاوی له ئاسمان ده‌بڕێت و
له‌به‌ر خۆیه‌وه پێمده‌ڵێ: ” ئه‌ها ئه‌و گشت چۆله‌که‌یه!”، ده‌سته‌کانی به‌ره‌و ئاسمان درێژده‌کا
لێی ده‌پرسم: چۆله‌که‌ی چی، ئه‌ی من بۆچی نایانبینم؟
ئه‌و پێمده‌ڵێ: بۆ نازانی، چۆله‌که‌ی سه‌ر گوێسوانه‌کانی به‌یانیان، ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانن
که خۆر هه‌ڵدی، ده‌ده‌ن له شه‌قه‌ی باڵییان و سه‌ر به‌ره‌و خوار، ڕێگا ده‌بڕن.
کاتێکیش خۆر ئاوا ده‌بێ
به‌ره و سه‌ر باڵده‌گرنه‌وه و له ئاسمانا، نه‌با خه‌و بیانباته‌وه
چاوییان له زه‌ویمان ده‌بڕن.
بۆ به‌یانی ڕۆژی دوایی، پێش زه‌رده‌په‌ڕ
خۆم له‌سه‌ربان ده‌بینمه‌وه
بێ ویستی خۆم، له فڕینی ئه‌و چۆله‌کانه‌ی که پۆل پۆل
به‌ره و ناخی کونجی ئاسمان تیژ هه‌ڵده‌فڕن، وردده‌بمه‌وه.
1999-11-02