شیعری ژنە شاعیری فەڕەنسی “Pierre Louyse ” 1870-1925
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە
بەکر ئەحمەد
چۆن چرپاکەی جێهێشتووە، منیش ئاوا جێیدەهێڵم.
بێ ڕێکخشتن
چەرچەفەکە هەر وەکو خۆی
تا هیچ نەبێ، شێوەی دەرچووی لەشی ئەو لەسەر چەرچەفدا
لەتەنیشتمەوە دیار بێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە.
تا بەیانی ڕۆژێکی تر، نە دوش دەکەم، نە قژیشم دادەهێنم
من نامەوێ شوێنی ماچی و
شوێن پەنجەی ئەو، لەسەر پێستم کاڵبێتەوە.
نە بەیانی و نە ئێوارەش
ئەشتەبا ناخەمە سەر زار
هیچ پاودەرێک لە ڕوو نادەم، لێو سوورناکەم
تاکو ماچی، بۆنی ماچی
زیاتر بژی و
لەسەر لێوما بشنێتەوە.
پەنجەرەکان هەر وەکو خۆی بە داخراوی دەهێڵمەوە
دەرگاکەش تووند کڵۆمدەدەم
تاکو یادی
دەرفەتی فڕینی نەبێ و
لە ژوورما بمێنێتەوە.