وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد
شیعری بێریت ئۆێستەربێری لە دیوانی
Sirene Och Herta
بە ژووری میواندا ڕەتدەبم، گووڵەکان ئاودەدەم.
خۆڵەمێشی ناو کوورەکە ڕادەماڵم، ڕۆژنامەکانیش قەددەکەم.
بە ڕێمدا و بە ناو موبەقدا ، خواردن دەدەمە سەگەگە
کوپی قاوەکان هەڵدەگرم ، قاوەیەکی دی دەخەمەسەر.
لە هۆلەکەش، فەرشەکە ڕێکدەکەمەوە و
دەسکێشەکان دەخەمە سەر سندوقەکە .
ئۆخەی گەیشتمە ژووری حەمام!
جلە وشکەکان قەددەکەم، خاولییە کۆنەکان دەگۆڕم
غەسالە دەخەمە گەر و
لەسەر توالێت دادەنیشم.
کاتێک لەوێدا دانیشتووم،
ئەرزی ژووری حەمامەکە، دەسڕمەوە.