دوو منداڵی بە تەنها هاتووی پەنابەر ، نۆ ساڵەیەک و ١٢ ساڵانەیەک، لە ماڵی منداڵانی بە تەنها هاتووەوە لە شاری مالموێ ی سوید هەڵدێن و لە لایەن (پاسەوانی نیزامەوە) کە پۆلیس نین ، دەگیرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە لییاندەدرێت. ئەم دێرانەی خوارەوە، لە لایەن (ئوێز نۆجین)وە خراونەتە سەر کاغەز. لە بەشی کولتوری رۆژنامەی ئێکسپرێسنەوە وەرگیراوە.
http://www.expressen.se/kultur/en-nioaring-far-sitt-huvud-dunkat-i-golvet/
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: بەراست ئەو چیکردووە تا شایەنی ئەوە بێت؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: ئاخر ئەو بە تەنها لە قیتارێکدا چیدەکات؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: بەڕاستی سەری دەکێشرێت بە کۆنکرێتەکەدا؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: جا ئەو تەمەنی نۆ ساڵە؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: مەگەر نۆ ساڵانەکە بۆ پێش تر شەقی دەوەشاند و تفی دەکرد؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: ئەی دایک و باوکی لە کوێ بوون، بۆچی کەسییان لەوێ نەبوون؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەلک دەپرسێ: بۆچی ڕەخنە لە پۆلیس و پاسەوانەکان دەگیرێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: مەگەر نۆ ساڵانەکە بۆ دەگری، ئەی بۆ قایم دەقیژێنێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەلك دەپرسێ: مەگەر بۆچی ئەم بابەتە ئاوا بە گەرمی باسدەکرێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
سەری
منداڵێکی
نۆ ساڵە
دەکێشرێ
بە عەرزە
کۆنکرێتییەکەدا
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد