چەند پێشنیارێک بۆ کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

 

١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣

ئێمە وەجبەی یەکەمی سەرپەڕێندراوەکانی ناو یەکیتی کە گوایە دەنگمان بە گۆران دابوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردساتاندا، ئەم داخوازییانەمان هەیە و هیوادارین لە کاتی بەجێگەیاندنی فەرمانی سەرپەراندنی وەجبەی دووەمدا، ریعایەتی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.

بەوەی کە هیچ کەسێکی دیکە لە ئۆرگانەکانی حزبەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بە چاک یان بە خراپ نەداوە تا ئێستا، دەکرێ هاودەنگییەکی نهێنی هەبێت لە سەر ئەوەی کە ئێمە دەبێ هەر لە ڕێگای سەرپەراندنەوە سزا بدرێین. نەک رەمیکردن یاخود ئیعدامکردن. بۆیە دەمانەوێ بڵێین کە تەریقەی سەرپەراندنی سعودییەش ئالوگۆڕی بەسەردا هاتووە و باوی شمشێر نەماوە، بەوەی حزبەکەمان حزبێکی عەلمانیی و مەدەنییە، باشترە سەرپەڕاندنی ئەندامانی وەجبەی دووم بە مەقسەڵە بێ. هیچ نەبێ با حزبەکەمان بەهۆی ئێمەوە ناو و شوهرەتی لەکەدار نەبێت.

 

بۆ ئەوەی سەرپەراندنەکان بێ غەل و غەش ئەنجامبدرێت، تکایە فێڵ لە ئەندامەکانتان مەکەن و هیچ کەسێک لەو دیوی دەرگای مەقسەڵەکەوە دامەنێن هاوار بکات: مەقسەڵەکە عاتڵە، مەقسەڵەکە عاتڵە . ئەو فێلە دەمێکە بۆ جەماوەر کەشفە و کەس باوەری پێناکات.

 

بۆ ئەوەی هیچ سەرپەڕێندراوێکی دیکە خۆی نەکاتە سەر قافڵەی درێژتین ڕووباری سەرپەڕێندراوەکانی دیکەی کوردستان و پۆزتان بەسەرەوە لێنەدات، باشترە هەر لە ئێستاوە، ئێمەو و وەجبەکانی دیکەی هەڵبژاردنەکانی ئایندەی کوردستان، لە کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەرپەڕێندراوانی سەنگەردا، یان هەر ناوێکی تر کە خۆتان پێتان باشە، ناونووس بکەن و مۆرێکی سەوز لە دەرگای کۆمەڵەکەمان بدەن. ئێمە دەکرێ بۆ رۆژگارێکی دیکە، گێڕەرەوەی مێژووی درێژترین ڕووباری خوێنی حەکایەتێکی تازە بین.

 

ئێمە بەو کردارە دزێوەمان کە دەنگمان بە بزووتنەوەی گۆڕان دا، هێندە لە ئەفسانەی سیاسەتی چەپکە گووڵەکەدا   غەرق بوو بووین، خەریک بوو ئەوەمان لە بیردەچوویەوە کە چەپکە گووڵ لە زمانی داخلی ئێمەدا تەنها چەپکە گووڵێکی یەک ڕەنگە. بۆیە داوای لێبووردنتان لێدەکەین کە ئەو دستەواژەیە نەدەبوو ئاوا بە جدی لای ئێمەوە وەربگیرایە.

 

ئێمەیەک کە سەرمان لە پێناوتانا دانا و لە مەرگیشمانا خراپەی ئیوە و خۆمانمان نەویستووە.

 

 

Check Also

سیناریۆی ڕەش، سیناریۆی سپی

سیناریۆی ڕەش، سیناریۆی سپی باسێک دەربارەی ڕەوەندی هەڵومەرجی سیاسی لە ئێراندا نووسینی: مەنسور حیکمەت وەرگێڕانی: …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *