بابەتی تازە

کۆمینتێك لەژێر وێنەکەی کاکمەوە

بەکر ئەحمەد: ماڵی ژمارە ١٤ی سەرجادەی کەریمی عەلەکە و وێنەی “عولە”ی برام لەبەردەمیدا، دەبێتە دووبارە زیندووکردنەوەی کۆمەڵێك نوستالژیا و گەڕانەوە بۆ زەمەنێك کە لەمڕۆدا دەبێت بە لایت بە دوایدا بگەڕێی. نەك تەنها بۆ “عولە” ی برا بچکۆلەم، بەڵکو بۆ ئەو ژمارە زۆرەی کە بە لایك و کۆمینتەکانیان خۆیان لە گێرانەوەکەی ئەودا دەبینن. جا ئەگەر پێشینەی “گاوران”ی بوون و “ساوبوونکەران”ی بوونی …

Read More »

ئایا ئەوەی سیلفی دەگرێ نارسیسیستە؟

نووسینی: Sinziana Ravini وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد: هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە کە هەمیشە لە سوورانەوەی خۆیدایە، هەستدەکەم گیرمکردووە و بە شوین ئەوەوەم بزانم کێن ئەوانەی …

Read More »

لە کوردستان فتبۆلی “تۆپی پێی کچان” خڕ نییە.

یۆرۆی 2022ی كچان لە رۆژنامەگەری کوردیدا بەکر ئەحمەد: رۆژی چوارشەممەی 6/7/2022 یۆرۆی 2022ی كچان لە ئینگلتەرا دەستپێکرد. كاروانی یارییەكانی ئەم یۆریە بە یاریی نێوان ئینگلتەرای میوانداریكەر و نەمسا كەوتەڕێ و تا ئێستاش یارییەکان بەردەوامە. سەرنجێکی خێرا لە ئاستی گەشەی هەڵبژیردراوانی ولاتە جۆراوجۆرەکانی بەشدار بوو و ژمارەی تەماشاچیانی یاریەکان، چ لە گۆڕەپانی یارییەکاندا و پەخشی زیندووی یارییەکان لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە، گێرەرەوەی …

Read More »

نەوەستان لە کەناردا

ناوی کتێب: کۆمۆنیزمی نوی، لیکۆلینەوەیەک سەبارەت بە حزب و دەولەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم چاپخانەی کارۆ سالێ چاپ: 2020 ژمارەی سپاردن: 1457 نووسەر: ئاسۆ کەمال ڕانانی : بەکر ئەحمەد: لە یادکردنەوەی مەراسیمەکانی یەکی ئایاری شاری یۆتۆبۆری سویددا، گۆڕەپانی “یان تۆرێت”، جیگایەکی تایبەتی هەیە. بەشێک لەو چەپەی کە لە باری فکرییەوە خۆی لە سوشیال دیموکراتی جیاکردۆتەوە، لەگەڵ چەپی خۆرهەڵاتی ناوەراست و …

Read More »

یادەوەرییەکی جاویدان

شیعری شاعیری ئۆکرانی Kateryna Babkina کاتێرینا بابکینا پیشکەشکراوە بەو سەدان ئینسانانەی لە خرۆشانی “مەیدان”دا گیانیان لەدەستدا. پێشەکییەکی کورت: یەکەم جار، ئەم شیعرەم لە هەفتەی یەکەمی دەستپێکی شەری روسیا لە ئۆکرانیادا لە بەشی کولتووری ڕادیۆی سویدەوە گوێ لێ بوو. زۆر سەرسامیکردم. خۆپیشاندانەکانی مەیدانی ئۆکرانیا سەرچاوەی ئەم شیعرەی کاتیرینایە. ناوەڕۆکە ئینسانیی و پرسە وجودییەکانی ناو قەسیدەکە لەوە گەورەترن بانگەوازی ئایدیۆلۆژی سەبارەت بەو …

Read More »

کاتێک بێدەمووچاوەکانی کۆمەلگای تورکی ڕووخساری خۆیانمان پیشاندەدەن.

بەکر ئەحمەد:    “یادەوەری بێ کێشە نییە، چونکە ئینسان کاتێک یادەوەری بانگدەکاتەوە، ئەوا بۆ پێداویستییەکی هەنووکەییە. ڕابردوو لە ڕێگای هەلومەرجەکانی هەنووکەوە خۆیمان دەداتەدەست بۆ تێگەیشتن. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە یادەوەری دووبارە لە فۆرمدەرێتەوە. بۆیە مێژوو و یادەوەری هەمان شتمان پیشاننادەن. ” (1) دەستپێکردنی من لێرەوە بۆ سەرنجدانە لەو مێژووە ڕەشانەی کە گروپێک برینێکی قوڵ لە جەستەی گروپێکی دیکەدا دروستدەکات …

Read More »

یەک دیمەن و دوو نیگا

بەکر ئەحمەد:    دیمەنی یەکەم: لە ماڵە گەوەرەکەی حاجی سەعیدی خەراجیانیداین لەسەر شەقامی کەریمی عەلەکە. ئێوارەیەکی درەنگی پاییزە و ماهیرەی حەمە تۆفیق بە قابلەمەیەکی پڕ لە ئاوی گەرمەوە دەگاتە بەردەم بەلووعەی حەوشەکە . من خەریکی گۆرەوی شتنم. ماهیرە لەولامەوە، لە ژێرلێوەوە بیسمیللایەک دەکات و قابلەمە ئاوە گەرمەکە دەڕێژێتە حەوزۆچکەی ژێر بەلۆعەکەوە. حاجی ئامینی خاوەنماڵ دیمەنەکە دەبینێت و لە کۆمێنتاریکی گڕداردا کە …

Read More »

دانیشتن لەناو کتێب دا

داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی ڕانانی: بەکر ئەحمەد کاتێک ( تشارلی مارلۆ)ی پالەوانی ” دڵی تاریکی” ( جۆزیف کۆرنارد) لەسەر کەشتی هەڵمینی “یاوڵین”، بە ناو روباری کۆنگۆدا بەڕێوەیە بۆ ویستگای سەرەوەی کۆمپانیای کۆڵۆنیاڵی یەکێک لە کۆلۆنییە ئەوروپییەکان، ئەو مەبەستییەتی چاوی بکەوێ بە نوێنەری کۆمپانیاکە کە میستەر کۆرتزە و لەوێ نیشتەجێیە. بەلام وردە وردە هەستدەکات کە شتەکان لەشوێنی خۆیاندا نین. لەوێ چی …

Read More »

دە هەزار شوێنپێ

دە هەزار شوێنپێ بەشێک لە شیعرەکانی (کو ئون) بەکر ئەحمەد: بەر لەخوێندنەوەی ئەم شیعرانە، ئەم پێشەکییە کورتە پێویستە. (کو ئون) بە یەکێك لە دەنگە گەورەکانی شیعری جیهانی و کۆریای باشوور لەقەلەمدەدرێت و هەموو ساڵێک لە لیستی ئەو ناوانەدایە کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ دەپاڵێورێت.

Read More »

کاتێک تۆڵەکە و لفکەشامی گرانترە لە پرچی ژن، “کتێبی ملوانکە” و پرسی یەکسانی

نووسینی بەکر ئەحمەد:    لە ٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢، (مەلالە یوسف زەئی) بەردەسترێژی فیشيک دەدرێت و فیشەک بەر سەری و ملی دەکەوێت. تەقەکەرەکە چەکدارێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانە و هۆی ئەم کۆششی تێرۆرکردنەی مەلالەدەگەڕێنێتەوە بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی تاڵیبانەکانی پاکستان کە کچان نابێ بچنە قوتابخانە و مەلالەش بەبەردەوامبوونی بۆ چوون بۆ قوتابخانە، ئەم فتوای قەدەغەکردنە، پشتگوێدەخات. بۆیەش هاتوچۆی مەلالەی بچکۆلە بۆ قوتابخانە …

Read More »