بابەتی تازە

هاتنەوە بۆ ماڵی چۆل یان بۆ ماڵ

ناوی ڕۆمان: ماڵی پشیلەکان نووسینی: هیوا قادر. ڕانانی: بەکر ئەحمەد “ئەوەی کول نابێت، بەفر و سەرما و تاریکی مانگی یانیوەرییە، بەردەوام بەفر ئەبارێ و سەرما وەک چەقۆ هەڵدەکات. تاریکیش هەموو شتێکی مرۆڤەکان، بە ژیانیشییانەوە دادەپۆشێت”. لە كەش و هەوایەکی ئاوا زستانانەدا پاڵەوانی (ماڵی پشیلەکان)ی هیوا قادر لە خەوهەڵدەستێت و لە شەشی یانیوەریەوە تا پێنجی فێبریوەری هەمان ساڵ، بەڕێوەیە بۆ کارێکی …

Read More »

تەنیا لە ناو قەلەباڵغی ژینا

بۆ ئیسماعیلی سابووری باوکم ڕادیۆی دادەگیرساند لەسەر بەرەکەی ڕادەکشا و سەر لەسەری پشتییە باگردێنەکەی خۆی، چاو لە ئاسمان دەنگی ڕادیۆی چەند پێچێک زیاتر بادەدا ئیتر سابووری دەهات و بە ئاوازی “چیتە لەسەرچی کەوتووی بە قینا تەنیا جێت هیشتووم لە چۆڵی ژینا” ، دەستی دەگرت و دوور دەیبرد لەوسەرەوە، لە چۆلاییەکانی ژینەوە، وەختێک سابووری جێیدەهێشت دەگەڕایەوە ناو ماڵ و لای پشتییەکەی …

Read More »

ئاپۆکالیپس لە “سەرما و بەرد”ی دلاوەر قەرەداغیدا

بەکر ئەحمەد: لە فیستیڤاڵی فیلمی ٢٠١٨ ی یۆتۆبۆریدا، چەترێک وەک ناونیشان کۆمەڵێک تەوەری ناوەرۆکی فیلمەکانی کۆدەکردەوە: (ئاپۆکالیپس و فیلم). بابەتەکانی وەک پەلاماری زۆمبی، بڵاوبوونەوەی پاندێمی، گەرانەوەی وەحشە گەورەکان، کاتێک مەکینەکان دەسەڵات بەدەستەوەدەگرن، دەسەڵاتە دیستۆپیەکان، کارەساتە سروشتییەکان، سروشت پەلامار دەداتەوە، پەلامار لە فەزاوە و جەنگە ئەتۆمیەکان، دەکرێ وەک کۆمەڵێک ناونیشان ئاماژە پێبدرێت بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە ڤیستیڤاڵدا نمایشکران. هەموو ناونیشانەکانی …

Read More »

سەبارەت بە سێکسفرۆشی

نووسینی سوسان دۆدیلێت (١) وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد پێشەکییەکی کورت: هەندێک پرسیار هەن کە لە جەدەلەکانی سیاسەتدا جێگای هەمەڕۆژە داگیرناکەن، بەڵام وزەیەکی گەورە و نهێنی سەیریان لە ناوخۆیاندا حەشارداوە. پرسەکانی ئیعدام و سێکسفرۆشی لەم پرسیارانەن. ئەم وتارەی بەردەستتان نووسینی (سوسان دودیلێت)ە کە یەکێک لە دەنگە ڕادیکاڵەکانی فێمێنیزمە لە سویددا.

Read More »

وەرگێرانی چەند شیعرێکی شاعیری کۆرییای باشوور کو ئون

وەرگێرانی چەند شیعرێکی شاعیری کۆرییای باشوور کو ئون. ئەم شیعرانە لە هەڵبژاردەیەکی شاعیردا بە ناوی ” پەپوولەی سپی” کە وەرگێردراوەتە سەر زمانی سویدی، کراونەتە کوردی. ناوی کتێب: پەپوولەی سپی چاپخانەی: ئەتلانتیس وەرگێرانی لە کۆرییەوە بۆ سویدی: سون کیۆنگ چۆی وەرگێرانی لە سویدی بۆ کوردی: بەکر ئەحمەد لای پەنجەرەیەکدا     چی زیاتر دەکرێ بخوازم جێگایەک هەیە لەو دوورە، جێگایەک هەیە …

Read More »

“مردووشۆر” و ڕەشەبای سلێمانی

ڕانانی کتێب ناوی کتێب: مردووشۆر نووسینی: سارا عومەر وەرگێرانی بۆ سویدی لە دانمارکییەوە: لیۆ گێفێرت بنکەی بڵاوکردنەوە: پۆلاریس ژمارەی لاپەرە: ٢٩٥ نووسینی بەکر ئەحمەد

Read More »

هونەری کردنەوەی ئاو بەخوێن لە عەشقی هاجەرەی ئیدریس عەلیدا

بەکر ئەحمەد: فیلمی “نەخۆشە ئینگلیزەکە”، دەرهێنانی “ئەنتۆنی مینگهێلا” بە یەکێک لە شاکارە جوانەکانی هۆلیود لە قەلەمدەدرێت. ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای رۆمانە بەناوبانگەکەی “میخایل ئونداتجی” کەنەدیە و ماجەرای عەشقێکی سەیر کەرەستەی ڕۆمانەکەیە. سەرەتای فیلم، دیمەنەکانی کۆتایی فیلمە و کامێرا بە سیحری خۆی لە ناو فرۆکەیەکی دوو نەفەریدا بەسەر بیابانی گەورەی ئەفریقادا دەتفڕێنێ. خۆشەویستی، ناوەڕۆکی سەرەکی ڕۆمانەکەیە و جەنگی جیهانی دووەمیش لە …

Read More »

جەناب و قوربان و بەڕێز

بەکر ئەحمەد: لە ماوەی پانزەساڵی بەرنامەپەخشکردن و کارکردن وەک بێژەر لە ڕادیۆی هاوپشتی، کۆمەڵێک یادگار و رووداوی سەرنجڕاکێش و تێبینی هەن  کە تا ئێستاش نەمپەرژاوە ئاوڕدانەوەیان لەبەرانبەردا بکەم. یەکێك لەو تێبینییانە چۆنێتی ناوبردن و بانگردنی ئەو کەسانە بوون کە گفتوگۆی ڕادیۆییم لەگەڵدا ئەنجامم دەدان. لەو ماوە درێژەدا، کەسانێکی زۆری دەسەلاتی سیاسی و هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و نووسەرانی کورد لە ڕادیۆوە …

Read More »

ئەبوشوارب و نادر ئاوێنە و واحیدی عەلینەژاد

بەکر ئەحمەد: برادەرێکم لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا نیازی گەرانەوەی کوردستانی لەسەردا بوو. چوار سالێک دەبوو گەیشتبووە دەرەوەی وڵات و خوازیاری سەردانەوەی کەس وکاری بوو. ئەم ئارەزووە بەهێزە بۆ شادبوونەوە بە ئاشنا و ناسیاو، هەمیشە تێکەلێک لە ئارەزووی نەگەڕانەوەیشی تێدا دروستدەکرد. ئاخر دەبوایە بەسەر و سمێلێکی پاک تاشراوەوە بگەڕێتەوە. یان دەبوایە چاوەڕێ بکات تا سەرورێش درێژدەبێتەوە و دەبێتەوە بە کاک فڵان کەسەکەی …

Read More »

بە کەر ناوێرێ و بە کورتان ڕەپە ڕەپێتی

Behind the sun یەکێک لە دراما جوانەکانی (والتەر سێلس)ی بەرازیلییە کە لە نواندنی خوسێ دومۆنت و رۆدریگۆ سانتۆرۆیە. لە ناوچە تەپۆلکە بەرزەکانی بەرازیلدا، دوو خێزان لە شەڕێکی تۆلەلێسەندنەوەی بێمانادان لەسەر پارچەیەک زەوی. ڕوداوەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا دەگوزەرێن و فیلم بە دیمەنی هەڵواسرانی کراسێک بە تەنافی ماڵی “برێڤێ”وەیە دەستپێدەکات کە کونێکی تیایە و پەڵەی دەوری کونی فیشەک هێشتا سووردەنوێنێت و …

Read More »