که به‌یانیان ده‌چێته‌ده‌ر، زۆر شت له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ
جزدانه‌که‌ی، سه‌عاته‌که‌ی، مۆبایل و
کلیلی دوکان، ناوی ئه‌و کچانه‌ی به ته‌نها
له ژووره‌کانی خه‌یاڵدان، به‌ڵام ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌ڵیانده‌گرێ
سێ چوار مه‌وعیدی کتو پڕ
له‌سه‌ر زاری، ده‌فته‌ره‌رێک له قسه‌ی ئه‌مڕۆ
له ناو دڵییا، کۆمه‌ڵێک حه‌ز، داخێک گه‌وره
له ناو گوێیدا، سێدێیه‌ک له ده‌نگدانه‌وه‌ی چرپه‌ی عیشقی هاوسه‌ره‌که‌ی
که دێته‌ده‌ر
پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با، شوهره‌تی باوک و باپیره‌ی
خه‌ونی ئاینده‌یه‌کی دوور
سه‌روه‌رییه‌کانی ڕابردوو
گوومان، ئیمان و ڕاستگۆیی و
عیشق و تووڕه‌بوون و شادی، وه‌ک ناوی خۆی
هه‌مووی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ
شه‌ره‌ف نه‌بێ، هه‌موو ڕۆژێک که دێته‌ده‌ر
ده‌یداته ده‌ست خێزانه‌که‌ی
بۆی هه‌ڵبگرێ.
25ی ئۆکتۆبه‌ری 2008