بابەتی تازە

ئازادم بکە و دەروونم بسووتێنە!

دوو کوڕپۆشی ئەفغانی لە کابۆل   لە کۆتایی فیلمی باراندا، دەرهێنانی مەجید مەجیدی، (لەتیف)ی پاڵەوانی فیلمەکە کە کرێکارێکی گەنجی تورکی ئێرانە و عاشقی (ڕەحمەت)ی ئەفغانی دەبێت کە ئەویش هەر کرێکارێکی وەک خۆیەتی و لە یەکێک لە پرۆژە بیناسازییەکانی تاراندا کاردەکەن، لە پاش بگرە و بەردەیەکی زۆر بۆ یەکتربینین و نیشاندانی خۆشەویستی یەکلایەنەی لەتیف بۆ ڕەحمەت، لە ئان و ساتێکدا بەیەکدەگەن …

Read More »

هەمە ڕەنگییەکی دوورە دەست.

160414 “مچەی حەبێ کشمیش هەبوو لە سولەیمانی نێرەمووک بوو. کەوای تاقە و سەڵتەی ماوتی ڕەشی ئەکرد بەسەرا. پشتێنی پەشم وقۆندەرەی نایابی بەجیڕە. قژەکەی سەری هەر ئەوەندە ڕەش بوو کە شانەی ئەکرد و ئەڕژایە ناو شانی، ئەت وت خەیاتەی خاوە. هەندێ جاریش ئەیهۆنییەوە ئەیکردە بسک، چەفتە و مشکی ڕشووداری لوول ئەدا بەدەستووری ئەو سەردەمەی سولەیمانی ئەیبەست بەسەرەوە. سمێلێکی قەفی قەترانی هەبوو …

Read More »

کاتێک ڕەنگەکان لەیەکدەچن

! بەکر ئەحمەد ١١ی ئەپریلی ٢٠١٦ بەر لە شەپۆلی ئاوارەکانی سوریا و هاوڵاتیانی دیکەی ناوچە گڕگرتووەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بۆ ئەوروپا، ئەو شەپۆلەی کە لە مێدیای ڕەسمیدا بە ئەزمەی پەنابەران ناوزەددەکرێت، بزووتنەوە دژە پەنابەرەکانی ئەورپا و ڕاستی کۆمەڵگا لە سویددا دەیانویست پرسیاری: دەتانەوێ چەند وەربگرن؟، بکەن بە یەکێك لە پرسیارە سەرەکییەکانی جەدەلی سیاسی هێزە سیاسییەکانی کۆمەلگای سوید.  چەپ …

Read More »

هینت بۆ شەق دەخورێ

! بەکر ئەحمەد دوو ساڵێک لەمەوبەر لە سەفەرێکی کورتدا بۆ کوردستان، چونکە ماوەی مانەوەم لە کوردستان لە 15 ڕۆژێک زیاتر تێدەپەڕی، دەبووایە داوای ئیقامە بکەم. ئەگەر هەڵەم نەکردبێت، ئەم معامەلەیە ئەوسا لای ئاسایش بوو . مەبەستم ئیقامەی ژێر دەسەڵاتی سەوزە. کە چوومە ئەوێ، برادەرێک لەبەردەم دائیرەکەدا دانیشتبوو ، داخوازینامەی حازربەدەستی یان وەک خۆی وتەنی فۆرمی ئەو جۆرە معامەلەیەی لە لابوو. …

Read More »

فڕین بەسەر سینییەکەی مام زۆرابدا

بەکر ئەحمەد 20131127 ئەم نووسینە بڕیار بوو لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گەڵاوێژدا بڵاوبکرێتەوە کە تەوەرێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی ئەلف و بیێ باڵدار تەرخان کردبوو. تەوەرەکە ئامادەنەکراو و نووسینەکەی منیش لای خۆم هەر بە بڵاونەکراوەیی مایەوە. لە یەکێک لە ریكلامەکانی کۆمپانیایەکی تەئمینی خانەنشینی سویددا، کوڕێکی گەنج لەسەر دەریا دەگاتە پیاوێکی بە ساڵاچوو. پاش لە یەکترڕوانینێکی دۆستانەئامێز و مۆسیقایەکی ئارامدا، ریکلامەکە بە …

Read More »

کەریم کابان و ژنە مەسیحییەکانی گاوران

بەکر ئەحمەد یەکی جانیوەری 2016 شوان كابان كوڕی هونەرمەند كەریم كابان دەڵێت “باوكم لە نەخۆشخانەیە و سەلامەتە و زیندوە، ئەو هەواڵانەش رەتدەكاتەوە كە باس لە مردنی ئەو هونەرمەندە گەورەیە دەكرێت”. (1)رۆژنامەی ئاوێنە. ‌هێندەی من ئاگادار بم، ئەمە یەکەم جار نیە شوانی کەریم کابان بە دڵگرانیی و دڵشکاوییەوە لە بەرانبەر چاوەکانی کامێراو مایکرۆفۆنی ڕادیۆکاندا بوەستێت و هەواڵی مردنی باوکی بە درۆ …

Read More »

دیکۆری بەلەکۆنە لە نێوان سەلەی سایەق و عەبەی نانکەردا, بەخێربێن بۆ کۆمپانیای ڕەگەزسازی!

  140220 ئەم نووسینەم ناردبوو بۆ هاوڕێیەکم تا لە گۆڤارێکی تایبەت بە باسەکانی ژناندا بڵاوبێتەوە. گۆڤارەکە دەرنەچوو و منیش لە بڵاوکردنەوەیدا کورتم هێنا. . ناسیاوێکی دوورمان هەبوو ماوەیەک خەیاڵی پێشمەرگایەتی دابووی لە کەللەی. قسە لەسەر سەرەتاکانی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووە. کوڕێکی هەتا بڵێی ئازا بوو. لە شەڕێکی دەستەویەخەدا لە نزیک دێیەکی شارەزوور، لە گەرمەی شەرەکەدا کاتێک لە سەنگەرەکانی پێشەوە دەبێت، …

Read More »

بۆ ئەو پارکەی لەسەر دەرگاکەی نووسراوە: هاتنەژوورەوە بۆ کوردە *

      ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین  لە بیرم چوو، ئەگەر بشڵێم پیتەکانت، هێشتا ئەوان هەر عەرەبین  ئەو فتبۆلەی منداڵەکەت یان براکەت تێیهەلدەدات  ژنێکی سریلانکایی یان ڤێتنامی دووریویەتی  شاڵی سەر شانی دەنکەکەت، لە سەنگافوورە دەچنرێت   کراسەکەی خۆت چینییە، هی براکەت مەید ئین تایوان   قۆپچەکانی لە ئیتالیاوە هێنراوە  گەر فانیلەی عەللاگەکەت شیکرێتەوە، لۆکەکەی دەفڕێ بۆ ئەسوان   سووراوی دەستگیرانەکەت، بە …

Read More »

نە بادا تەنهایی ڵاڵ بێ!

      ئێوارەی رۆژێکی دییە و  سینییە گوڵەبەڕۆژەی باوکم، دۆشەکەکەی، سەرینە باگردێنەکە و ڕادیۆکەیشی  گشت پێکەوە لەگەل ئەودا، هەموویان دێنە بەردەرگا  بۆ لوولەی گوولەبەڕۆژەکان  چەند دەفتەریكی کۆنی من، دوا ژمارەی گۆڤاری ئەلف با  لە بەردەم خۆیدا دادەنێ و   پیالەیەکی بە تیپ پێچراو  قنج لە ناو گۆلەبەڕۆژەکەدا، ڕێک بە پێوە و   لە حالەتی ئیستیعدادا، ڕادەگیرێ     ئەم سینییە  لە …

Read More »

ڕۆتین

    که‌ به‌یانیان ده‌چێته‌ده‌ر، زۆر شت له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ  جزدانه‌که‌ی، سه‌عاته‌که‌ی، مۆبایل و  کلیلی دوکان، ناوی ئه‌و کچانه‌ی به‌ ته‌نها  له‌ ژووره‌کانی خه‌یاڵدان، به‌ڵام ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌ڵیانده‌گرێ  سێ چوار مه‌وعیدی کتو پڕ  له‌سه‌ر زاری، ده‌فته‌ره‌رێک له‌ قسه‌ی ئه‌مڕۆ  له‌ ناو دڵییا، کۆمه‌ڵێک حه‌ز، داخێک گه‌وره‌  له‌ ناو گوێیدا، سێدێیه‌ک له‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی چرپه‌ی عیشقی هاوسه‌ره‌که‌ی  که‌ دێته‌ده‌ر  پیاوه‌تی …

Read More »