……………. چەندەها لق دەبێ چەندەها لق هەبێ کە باڵندەی لەسەر هەڵنەنیشتبێ دەبۆیە تۆش بەس پێمبڵێ: من چەند تەنهام من چەند تەنهام. یەکێک لە شیعرەکانی کو ئون، شاعیری کۆریای باشوور لە دیوانی پەپوولەی سپی. تێبینی: ئەم شیعرە بێ ناونیشانە…
Read More »شیعر
بۆ ئەو پارکەی لەسەر دەرگاکەی نووسراوە: هاتنەژوورەوە بۆ کوردە *
ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین لە بیرم چوو، ئەگەر بشڵێم پیتەکانت، هێشتا ئەوان هەر عەرەبین ئەو فتبۆلەی منداڵەکەت یان براکەت تێیهەلدەدات ژنێکی سریلانکایی یان ڤێتنامی دووریویەتی شاڵی سەر شانی دەنکەکەت، لە سەنگافوورە دەچنرێت کراسەکەی خۆت چینییە، هی براکەت مەید ئین تایوان قۆپچەکانی لە ئیتالیاوە هێنراوە گەر فانیلەی عەللاگەکەت شیکرێتەوە، لۆکەکەی دەفڕێ بۆ ئەسوان سووراوی دەستگیرانەکەت، بە …
Read More »نە بادا تەنهایی ڵاڵ بێ!
ئێوارەی رۆژێکی دییە و سینییە گوڵەبەڕۆژەی باوکم، دۆشەکەکەی، سەرینە باگردێنەکە و ڕادیۆکەیشی گشت پێکەوە لەگەل ئەودا، هەموویان دێنە بەردەرگا بۆ لوولەی گوولەبەڕۆژەکان چەند دەفتەریكی کۆنی من، دوا ژمارەی گۆڤاری ئەلف با لە بەردەم خۆیدا دادەنێ و پیالەیەکی بە تیپ پێچراو قنج لە ناو گۆلەبەڕۆژەکەدا، ڕێک بە پێوە و لە حالەتی ئیستیعدادا، ڕادەگیرێ ئەم سینییە لە …
Read More »ڕۆتین
که به‌یانیان ده‌چێته‌ده‌ر، زۆر شت له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ جزدانه‌که‌ی، سه‌عاته‌که‌ی، مۆبایل و کلیلی دوکان، ناوی ئه‌و کچانه‌ی به ته‌نها له ژووره‌کانی خه‌یاڵدان، به‌ڵام ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌ڵیانده‌گرێ سێ چوار مه‌وعیدی کتو پڕ له‌سه‌ر زاری، ده‌فته‌ره‌رێک له قسه‌ی ئه‌مڕۆ له ناو دڵییا، کۆمه‌ڵێک حه‌ز، داخێک گه‌وره له ناو گوێیدا، سێدێیه‌ک له ده‌نگدانه‌وه‌ی چرپه‌ی عیشقی هاوسه‌ره‌که‌ی که دێته‌ده‌ر پیاوه‌تی …
Read More »کرێکارێکی بچکۆله
من سه‌عات حه‌وت هه‌ڵده‌ستم و ده‌چم بۆ کار کوڕه‌که‌یشم چاوخه‌واڵوو، ده‌بێ بچێ بۆ دایه‌نگا من ته‌مه‌نم سه‌ر و چله‌و ئه‌ویش پێنج ساڵ و چکێکه من هه‌شت سه‌عات له‌سه‌ر کارم ئه‌ویش هه‌شت سه‌عات ئازادی وا به‌ده‌ستی کچه‌کانی دایه‌نگاوه. سه‌عات دوانزه پشووم هه‌یه، ئه‌ویش وه‌ک من. سه‌عاتی پێنج دێمه‌وه ماڵ، ئه‌ویش هه‌روا. من نازانم ، سه‌عاتکاری من …
Read More »باران لە نیوە شەوێکدا
گرمەی هەور بێدارمدەکات. هەڵدەستم و پەنجەرەکە تونددادەخەم. چەخماخەیەک، دارستانەکەی ئەوبەرم بۆ دەکاتە چراخانێک . ئەوەتانێ نە درەختێک پەلکێکی خۆی وەکو چەتر لەسەر سەری خۆی هەڵداوە نە هیچ لقێک لە تەڕبوونی گەڵاکەیدا دەم و چاوی لەیەک ناوە. دراوسێ کەی نهۆمی یەک، بەم نیوەشەوە دێتە دەر. لە پاڵتۆکەیدا وندەبێ و من گوێم لێیە، هەر بۆڵەی دێ. “ئەمە …
Read More »به‌ڵێنێکی دیکه‌ی سه‌رۆک
بە شوێن شاعیرێکی ئەمریکیدا کە لە ئافتۆنبلادێتی سویددا شیعرێکیم خوێندەوە زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز زززززززززززززززززززززززززززززز 25 ی ئه‌وگوستی 2008
Read More »بێ تۆ
لەم کەنارە، زۆر جاران بێ تۆ دانیشتووم. بەم ڕێیەدا بۆ سەر دەریا، بەبێ تۆ گەلێک جار ڕۆشتووم. بەڵام هیچ کات وەک ئەو جارەی پێکەوە بووین دەریام هێند کەورە نەدیوە. لە بنچک و لە سەوزەگیای قەراغ ڕێگا ئاوا ووردنەبوومەتەوە. ئاوا بەچاو گوڵبژێری گول و گەڵای قەراغ ڕێگام نەکردووە. ئاخر من ئێستا وەک جاران جووتێک چاو نیم دەریا …
Read More »ده‌فته‌ر
ده‌فته‌ر به‌رگی تێده‌گیرێ و هه‌موو گیانم ده‌بێ به چاو به لاستیکێکی به‌نه‌خوێن، تووند ده‌یبه‌ستم و که‌مێک له نزیک دڵه‌وه، له ژێر باڵما، هه‌ڵیده‌گرم به خه‌تێک جوانتر له خه‌تی خۆشنووسه‌کانی ناو بازاڕ، ناوی خۆم و باوک و باپیره‌م ده‌نووسم. له باراندا ده‌بمه چه‌تری، نه‌بادا پیتێک ئاو بیبا له‌گه‌ڵما ده‌چێ بۆ شانۆ به‌دیار فلیمی سه‌هره‌وه، وه‌نه‌وزده‌دا …
Read More »ئەو ساتانەی کە دەکرێ پەشیمانی بەیانی بن.
ژیان به لامدا تێپه‌ڕی ئه‌و کاتانه‌ی له گه‌رمه‌ی یاریکردندا کوڕه‌که‌م ده‌ڵێ: بابه سه‌یرکه و من سه‌رقاڵی ئاخاوتنی ته‌له‌فۆنم. ئه‌و کاتانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌م له گه‌رمه‌ی خه‌ونی خۆیدایه و پێڵووی چاوانی هه‌ڵده‌فڕێ منیش په‌رده‌ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌کان لا ده‌ده‌م. ئه‌و کاتانه‌ی کچه‌که‌م له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ناو ماڵدا له گه‌نجێتی خۆی ده‌ڕوانێ منیش ده‌ڵێم: کتێبه‌که‌ت بانگت ده‌کا. ئه‌و کاتانه‌ی به‌فر له‌و …
Read More »