نووسین

دایناسۆر و سەگ و نوێژی جەماعەتی ١٧ی شوبات.

      لە دیمەنێکی فیلمی (جوراسیک پارک)دا کاتێک چەند کەسێک لە هاوکارانی پسپۆرەکانی ئەو گرووپەی بە شوین لێکۆڵینەوە لە دایناسۆرەکانی دوورگەکەوەن، دەگەنە هەندێک لە بەچکە دایناسووری ناو دارستان، ئەوا تووشی سەرسوڕمان دەبن کاتێک بەچکەکان کونجکۆڵانە یان فضوڵیانە دێنەپێشێ و لێیان دەڕوانن. یەکێکیان دەڵێ: سەیرە، خۆ لێمان ناترسن! ئەوی دیکەیان لە وەڵامدا دەلێ: با تەزوویەکی کارەبایان لێدەم، ئەوسا دەبینیت چییان …

Read More »

بۆیە جڕتتان بۆ لێدەدەم!

    “پەزڵی ژیان” وشەیەکی سەرنجڕاکێشە لە زمانی سویدیدا. بەرلەوەی نموونەیەک لەسەر بەکارهێنانی دەربڕینەکە بێنمەوە، ناچارم ڕوونکردنەوەیەکی کورت بدەم. پەزڵ بەو جۆرە مەتەلەیاریە دەوترێت کە منداڵان دەیکڕن و خۆازیاری هەڵهێنانی ئەون. دەکرێ پەزلەکە دیمەنی ئاژەڵێک بێت کە پارچە پارچە کراوە و بەیەکەوە لکێنراوە. منداڵ یان گەورە یارییەکە دەردەهێنێت و بەشەکان لەیەک جیادەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ، وێنەکە دووبارە دروستکاتەوە. تۆ ناکرێ …

Read More »

حەکایەتی دروستکردنی من

  ئینسان کاتێک لەدەرەوەی وڵات دەژی، دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێ لە نزیکەوە و ناوە ناوە، سەردانێکی منداڵی خۆی بکاتەوە و کۆمەڵێک حەسرەت هەڵبکێشێ. ئەم سەردانە گەرانەوە نییە بۆ کوردستان، بەلکو ئەگەر ئینسان منداڵی وردی لەگەڵدا بێت و یان مندالەکان لە دەرەوەی وڵات لە دایکبووبن، ئەوا کردەوە و ڕەفتاری ڕۆژانەی مندالەکان هەمیشە دەبێتە ئاوێنەیەکی تایبەتی بۆ ئەوەی ئینسان خۆ تیای ببینێت. …

Read More »

سێکس و عەدالەت

    “هەر كەس چۆن ژن دەهێنێت و چۆن شوو دەكات، ئەوە بابەتێكی تەواو كەسیەو هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نیە خۆی لەو جۆرە بابەتانە هەڵقورتێنێت”، دەنگی بەشێ لە نووسەرانی کوردە و پێیانوایە زیادەڕەوییەک لە پەیوەند بە ژنهێنانی عەبدوللەتیفی سەلەفی و چاوانەوە کراوە لە مێدیاکاندا. بە بڕوای من هێشتا کەم کراوە و دەکرا زیاتر بکرایە. ئەم زەواجە چەند شەخسی بێت، …

Read More »

سکم پڕە لە قسە، بمدوێنە!

لە دوای بڵاوبوونەوەی دیوانی “تەماڵ”، چەند نامەیەکی خوێنەرانم پێگەیشت سەبارەت بە سەرنجییان دەربارەی شیعرەکانی دیوانەکە. کەسێکییان نووسیبووی: لە پاڵ ئەو ئامادەییە گەورەی باوکدا، دایک بە تەواوەتی ونە.” مەبەستی خوێنەر ئەوە بوو کە لە چەند جێگایەکی شیعرەکاندا باوکم ئامادەییەکی زیاتری هەیە و دایکیشم نابینرێت. راستییەکەیشی هەروایە. من لە تەمەنێکی زۆر بچووکی منداڵیدا دایکم لە دەستداوە و باوک جێگای ئەوی گرتووەتەوە. بەڵام …

Read More »

ئازادم بکە و دەروونم بسووتێنە!

دوو کوڕپۆشی ئەفغانی لە کابۆل   لە کۆتایی فیلمی باراندا، دەرهێنانی مەجید مەجیدی، (لەتیف)ی پاڵەوانی فیلمەکە کە کرێکارێکی گەنجی تورکی ئێرانە و عاشقی (ڕەحمەت)ی ئەفغانی دەبێت کە ئەویش هەر کرێکارێکی وەک خۆیەتی و لە یەکێک لە پرۆژە بیناسازییەکانی تاراندا کاردەکەن، لە پاش بگرە و بەردەیەکی زۆر بۆ یەکتربینین و نیشاندانی خۆشەویستی یەکلایەنەی لەتیف بۆ ڕەحمەت، لە ئان و ساتێکدا بەیەکدەگەن …

Read More »

هەمە ڕەنگییەکی دوورە دەست.

160414 “مچەی حەبێ کشمیش هەبوو لە سولەیمانی نێرەمووک بوو. کەوای تاقە و سەڵتەی ماوتی ڕەشی ئەکرد بەسەرا. پشتێنی پەشم وقۆندەرەی نایابی بەجیڕە. قژەکەی سەری هەر ئەوەندە ڕەش بوو کە شانەی ئەکرد و ئەڕژایە ناو شانی، ئەت وت خەیاتەی خاوە. هەندێ جاریش ئەیهۆنییەوە ئەیکردە بسک، چەفتە و مشکی ڕشووداری لوول ئەدا بەدەستووری ئەو سەردەمەی سولەیمانی ئەیبەست بەسەرەوە. سمێلێکی قەفی قەترانی هەبوو …

Read More »

کاتێک ڕەنگەکان لەیەکدەچن

! بەکر ئەحمەد ١١ی ئەپریلی ٢٠١٦ بەر لە شەپۆلی ئاوارەکانی سوریا و هاوڵاتیانی دیکەی ناوچە گڕگرتووەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بۆ ئەوروپا، ئەو شەپۆلەی کە لە مێدیای ڕەسمیدا بە ئەزمەی پەنابەران ناوزەددەکرێت، بزووتنەوە دژە پەنابەرەکانی ئەورپا و ڕاستی کۆمەڵگا لە سویددا دەیانویست پرسیاری: دەتانەوێ چەند وەربگرن؟، بکەن بە یەکێك لە پرسیارە سەرەکییەکانی جەدەلی سیاسی هێزە سیاسییەکانی کۆمەلگای سوید.  چەپ …

Read More »

هینت بۆ شەق دەخورێ

! بەکر ئەحمەد دوو ساڵێک لەمەوبەر لە سەفەرێکی کورتدا بۆ کوردستان، چونکە ماوەی مانەوەم لە کوردستان لە 15 ڕۆژێک زیاتر تێدەپەڕی، دەبووایە داوای ئیقامە بکەم. ئەگەر هەڵەم نەکردبێت، ئەم معامەلەیە ئەوسا لای ئاسایش بوو . مەبەستم ئیقامەی ژێر دەسەڵاتی سەوزە. کە چوومە ئەوێ، برادەرێک لەبەردەم دائیرەکەدا دانیشتبوو ، داخوازینامەی حازربەدەستی یان وەک خۆی وتەنی فۆرمی ئەو جۆرە معامەلەیەی لە لابوو. …

Read More »

فڕین بەسەر سینییەکەی مام زۆرابدا

بەکر ئەحمەد 20131127 ئەم نووسینە بڕیار بوو لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گەڵاوێژدا بڵاوبکرێتەوە کە تەوەرێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی ئەلف و بیێ باڵدار تەرخان کردبوو. تەوەرەکە ئامادەنەکراو و نووسینەکەی منیش لای خۆم هەر بە بڵاونەکراوەیی مایەوە. لە یەکێک لە ریكلامەکانی کۆمپانیایەکی تەئمینی خانەنشینی سویددا، کوڕێکی گەنج لەسەر دەریا دەگاتە پیاوێکی بە ساڵاچوو. پاش لە یەکترڕوانینێکی دۆستانەئامێز و مۆسیقایەکی ئارامدا، ریکلامەکە بە …

Read More »