Behind the sun یەکێک لە دراما جوانەکانی (والتەر سێلس)ی بەرازیلییە کە لە نواندنی خوسێ دومۆنت و رۆدریگۆ سانتۆرۆیە. لە ناوچە تەپۆلکە بەرزەکانی بەرازیلدا، دوو خێزان لە شەڕێکی تۆلەلێسەندنەوەی بێمانادان لەسەر پارچەیەک زەوی. ڕوداوەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا دەگوزەرێن و فیلم بە دیمەنی هەڵواسرانی کراسێک بە تەنافی ماڵی “برێڤێ”وەیە دەستپێدەکات کە کونێکی تیایە و پەڵەی دەوری کونی فیشەک هێشتا سووردەنوێنێت و …
Read More »بابەتی تازە
جە دەس بەرشییەن!
کاتژمیری ١٩ی ئێوارەی ٧ نۆڤێمبەری ٢٠١٥، پۆلیسی خۆرئاوای نۆڕڕلاند تەلەفۆنێکی لە دەستگای کۆچی سویدەوە بۆ دێت کە پاسێک بە ٢٤ پەنابەری سورییەوە لە جەرگەی شاری “سوندسڤال”دا ڕاوەستاوە و سەرنشینەکانی نایانەوێ دابەزن تا لەو کەمپەدا نیشتەجێبکرێن کە دەستگای کۆچ بۆی تەرخانکردوون. بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە، پەنابەرەکان دەلێن : شوینەکەیان لە شارەوە دوورە و لە دارستانێکی دوور لە ئاوەدانیدایە. بەشێک لە هەواڵەکانی …
Read More »کاتێک پێویستە و دەبێ و بیگۆڕە دەبێتە ئەفسانەی دەنگداری لە زەمەنی نەبیستندا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، ڕانانی لێکۆڵینەوەیەکی سویدیم خوێندەوە کە سەبارەت بە گوتاری سیاسی حزبی چەپ بوو لە بەیاننامە سیاسییەکانی خۆیدا لە سوید. یەکێک لەو تێبینییانەی کە کەسی لێکۆڵەرەوە ئاماژەی پێدابوو: دووبارەبوونەوەی دەربڕینی: “پێویستە” بوو لە بەیاننامەکانی حزبی ناوبراودا. ژمارەی تەلەفۆنی کەسی لێکۆلەرەوەم دۆزیەوە و زەنگکێکم بۆ لێدا. خۆی هیچ کاردانەوەیەک و وەڵامێکی تایبەتی نەبوو لەسەر ئەوەی بۆچی زۆربەی بەیاننامەکانی حزبی چەپ …
Read More »پاسەکەی شیرکۆ بێکەس و دۆناڵد ترەمپ.
ڕووداوەکانی چەندین هەفتەی ڕابووردوی ئەڵمانیا و فەرەنسا، ئینسان لە ناو بازنەکانی ترسدا دیلدەکات. کەسێک لە ماکدۆنالدا گەنجان دەداتە بەر دەستڕیژی گووللە، یەکێکی دی لە شەمەندەفەردا بە قەمە بەردەبێتە گیانی سەرنشینان، یەکێکی دی لە نزیکی ئاهەنگگێرانی گەنجاندا بە کردەوەیەکی خۆکوژییانە بە ڕووتی بەڕێوەیە بۆ بەهەشت، کەسێکی دی لە ماڵی خوادا قەشە سەردەبڕێ. شووناسی هەر هەموو ئەو کەسانەی ئەم کردەوانەیان دژی هاوڵاتییانی …
Read More »دێوەزمەیەک بە ماکیاجەوە
ئەو تڕەی خاوەنی بۆ بوو، سەرگوزشتەی تڕلێدانی کەسی ناو مەجلیسێکە کە بەسەر کابرای تەنیشتی خۆیدا دەهێنێ و بە دەربڕینی: وا بزانە من بووم و گوێێ مەدەرێ، دەیخاتە سەر ئەو و خۆیشی دەکاتە خاوەنی ترێك کە گوایە هی کەسێکی ترە. ئەگەرچی لە ئەساسیشەوە، تڕەکە، بەچکەی بەرحەقی خۆیەتی. بەڵام وەک منداڵی کەسێکی دیکە هەڵیدەگرێتەوە. هەندێک سەرگوزشتە هەن کە خاوەنی بۆ پەیداکراوە …
Read More »من دەتبینم
شەپۆلی هەژارانی ڕۆمانیا و و بەشێکی دیکە لە قەرەجەکانی ئەوروپای شەرقی بۆ سکەندیناڤیا و هەندێک شوێنی دیکەی ئەوروپا، کۆمەڵێک جەدەلی سەیر دەخاتە ناو مێدیاکانی سویدەوە. بۆ خەڵکی سوید، دیاردەی سواڵکردن بەر لەم شەپۆلە ڕووخسارێکی دیاریکراوی هەبوو، ئەو دەموچاوانەی کە بە ئەلکهولیست و گیرۆدەی مەوادی موخەدیر ناسراون. لەگەڵ شەپۆلی قەرەجەکانی ئەوروپای شەرقیدا، سواڵ دەبێت بە دیمەنێکی هەمیشە ئامادەی بەردەم سوپەرماركێتە گەورەکان …
Read More »دایناسۆر و سەگ و نوێژی جەماعەتی ١٧ی شوبات.
لە دیمەنێکی فیلمی (جوراسیک پارک)دا کاتێک چەند کەسێک لە هاوکارانی پسپۆرەکانی ئەو گرووپەی بە شوین لێکۆڵینەوە لە دایناسۆرەکانی دوورگەکەوەن، دەگەنە هەندێک لە بەچکە دایناسووری ناو دارستان، ئەوا تووشی سەرسوڕمان دەبن کاتێک بەچکەکان کونجکۆڵانە یان فضوڵیانە دێنەپێشێ و لێیان دەڕوانن. یەکێکیان دەڵێ: سەیرە، خۆ لێمان ناترسن! ئەوی دیکەیان لە وەڵامدا دەلێ: با تەزوویەکی کارەبایان لێدەم، ئەوسا دەبینیت چییان …
Read More »بۆیە جڕتتان بۆ لێدەدەم!
“پەزڵی ژیان” وشەیەکی سەرنجڕاکێشە لە زمانی سویدیدا. بەرلەوەی نموونەیەک لەسەر بەکارهێنانی دەربڕینەکە بێنمەوە، ناچارم ڕوونکردنەوەیەکی کورت بدەم. پەزڵ بەو جۆرە مەتەلەیاریە دەوترێت کە منداڵان دەیکڕن و خۆازیاری هەڵهێنانی ئەون. دەکرێ پەزلەکە دیمەنی ئاژەڵێک بێت کە پارچە پارچە کراوە و بەیەکەوە لکێنراوە. منداڵ یان گەورە یارییەکە دەردەهێنێت و بەشەکان لەیەک جیادەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ، وێنەکە دووبارە دروستکاتەوە. تۆ ناکرێ …
Read More »حەکایەتی دروستکردنی من
ئینسان کاتێک لەدەرەوەی وڵات دەژی، دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێ لە نزیکەوە و ناوە ناوە، سەردانێکی منداڵی خۆی بکاتەوە و کۆمەڵێک حەسرەت هەڵبکێشێ. ئەم سەردانە گەرانەوە نییە بۆ کوردستان، بەلکو ئەگەر ئینسان منداڵی وردی لەگەڵدا بێت و یان مندالەکان لە دەرەوەی وڵات لە دایکبووبن، ئەوا کردەوە و ڕەفتاری ڕۆژانەی مندالەکان هەمیشە دەبێتە ئاوێنەیەکی تایبەتی بۆ ئەوەی ئینسان خۆ تیای ببینێت. …
Read More »سێکس و عەدالەت
“هەر كەس چۆن ژن دەهێنێت و چۆن شوو دەكات، ئەوە بابەتێكی تەواو كەسیەو هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نیە خۆی لەو جۆرە بابەتانە هەڵقورتێنێت”، دەنگی بەشێ لە نووسەرانی کوردە و پێیانوایە زیادەڕەوییەک لە پەیوەند بە ژنهێنانی عەبدوللەتیفی سەلەفی و چاوانەوە کراوە لە مێدیاکاندا. بە بڕوای من هێشتا کەم کراوە و دەکرا زیاتر بکرایە. ئەم زەواجە چەند شەخسی بێت، …
Read More »
Baker Ahmad بەکر ئەحمەدا