په‌لامار بۆ سه‌ر گووزه‌ران و ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان له دوای ڕووخانی بلۆکی خۆرهه‌ڵاته‌وه، به یه‌کێک له خوێناوی‌ترین په‌لاماره‌کانی بازار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت بۆ سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتییان. له کۆتایی نه‌وه‌د و دوودا بۆ چه‌ند مانگێک له مۆسکۆ ده‌ژیام. له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاپارتمانه‌ی ئێمه‌ی لێده‌ژیاین، سه‌موونخانه‌یه‌کی لێ‌بوو. چه‌ند جارێک ڕێککه‌وتووه که بۆ به‌یانییه‌که‌ی سه‌موونم به ده ڕۆبڵی رووسی …
Read More »نووسین
کاتێک گۆرانی خاڵیده‌کرێته‌وه له عیشقه‌کانی دی
2008-08-16 سه‌رتاپای گۆرانی کوردی، عیشقه. که‌سێک تێکستی گۆرانی کوردی وه‌ربگێڕێته سه‌ر هه‌ر زمانێکی دیکه‌ی دنیا، هه‌ستده‌کات له‌م مه‌مله‌که‌تی عیشقستانه‌دا، ڕق و تۆله و ژن‌کوژی جێگای نابێته‌وه. به جیا له ئاماده‌یی سروشت و جوانییه‌کانی، که جێی داخه له زۆر باردا هه‌ڵدان نییه به سروشت خۆیدا، به‌ڵکو ئاماده‌یی ئه‌و له ناو پڕۆژه‌یه‌کی ناسیونالیستیدا شه‌پۆلده‌دات، خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین ڕووباره‌کانی ناو گۆرانی …
Read More »کاتێک که‌ناڵی “الجزیره” ده‌بێته نموونه‌ی باڵای ڕۆژنامه‌ی “هاوڵاتی”
سەرنجێک لەم دێڕانەی خوارەوە بدەن: ” لەم دواییانەدا سەماحەتی شێخی ئەزهەر محەمەد سەید تەنتاوی لە میانەی سەردانێکدا بۆ ناوچەی شەرەم ئەلشێخ، هانی هاوڵاتییانی داهاوکاری پیاوانی ئاسایش و پۆلیس بکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لە پشت تەقینەوە تێرۆریستییەکانی نیمچە دوورگەی سیناوەن. سەید تەنتاوی وتی:ئەو دەستدرێژکارانەی کە ئۆتۆمبیل و تەقەمەنی بۆ تەقاندنەوەی خۆیان بەکاردێنن، ئامانجیشیان خەڵکی بێتاوانە لە ژن و …
Read More »لە دۆزەخی ڕوانداوە بۆ دۆزەخی شاری کوێرانی ساراماگۆ و وێنەی مەسیح
“من پێموانییە ئێمە کوێر بووین، من پێموایە کە ئێمە کوێرین. ئەو کوێرانەی کە دەبینن، ئەو کوێرانەی کە لەگەڵ ئەوەشدا دەبینن، هیچ نابینن.” خوسێ ساراماگۆ، ڕۆمانی کوێری لەشەمەندەفەری نێوان ستۆکهۆڵم و یۆتێبۆریدا دانیشتووم و خەریکی خوێندنەوەی دوا هەواڵەکانی تراژیدیای ڕواندام. وێنەیەک کە بڕیارە سەرنجی خوێنەر بەلای خۆیدا ڕاکێشێت، ناوەڕاستی لاپەڕەی ڕۆژنامەکەی داگیرکردووە. مەسیح بەسەر خاچەوەیە و لە تەنیشتیدا چەندین …
Read More »کــــــۆلاره‌بـــــــازه‌که
ناونیشانی کتێب به ئینگلیزی The kite runner نووسینی: خالید حوسێنی وه‌رگێڕانی بۆ سویدی یوهان نیلسۆن چاپخانه‌ی: Wahlström& Widstarnd ساڵی چاپ: 2008 ڕانانی: به‌کر ئه‌حمه‌د 2008-07-11 کاتێک له ته‌مه‌نێکی 9 تا 10 سالیدا وڵات جێده‌هێڵی‌و زیاتر له 26 ساڵ به‌سه‌ر ژیانتدا تێده‌په‌ڕێت له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، ئاسان یاده‌وه‌ریه‌کانی کۆمه‌لگای کۆن، ناتوانێت کێشت بکاته‌وه بۆ باوه‌شی خۆی. ئه‌مه گرفتی به‌شیکی گه‌وره‌ی منداڵانی …
Read More »کاتێک قوربانییه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌کرێنه جه‌للاد به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه
” هه‌میشه هه‌ست به ئیحراجبوون ده‌که‌ین به‌رانبه‌ر به که‌سوکاری شه‌ڕی ناوخۆ یان شه‌ڕی خۆکوژی و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا داوای لێبووردنیان لێده‌که‌ین و باشترین ڕێزگرتن و دڵنه‌وایش بۆ ئه‌وان، ئه‌وه‌یه ته‌بایی و یه‌کڕیزی پته‌وبکه‌ین”، ئه‌وه‌ی له‌م دێڕانه‌دا ده‌دوێ، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه له وته‌ی تایبه‌تی خۆیدا به‌بۆنه‌ی یادی 33ی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه. (1) له باری پراکتیکیشه‌وه، …
Read More »کێ خه‌لکی سلێمانییه؟
سوید هینی سویدییه‌كانه، سوید به سویدی بهێڵنه‌وه!” شیعاری ڕێکخراوی ڕاسیستی: سوید به سویدێتی بهێڵنه‌وه “ئێستا خه‌ڵكی كوردستان زۆر به كه‌می ڕووده‌كه‌نه باخچه و پاركه‌كان، چونكه پڕن له زرته‌بۆزی ئه‌خلاق زبری عاره‌بی كه ده‌نگی زه‌ڕینییان به زمانه ناخۆشه‌كه‌یان ڕۆژه‌ڕیێه‌ك ده‌ڕوات و ژن و منداڵی كورد بێزار ده‌كه‌ن.” وتارێک له 8 ی ئۆگۆستیدا له کوردستان پۆست‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه كێ خه‌ڵكی …
Read More »لێزان نێت و “به‌چکه عه‌ره‌باکان” ی چۆپی فه‌تاح
به پێی هه‌واڵێک که له سایتی لێزان نێتدا بلاوکراوه‌ته‌وه، “چۆپی فه‌تاح”ی گۆرانیبێژ، کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ منداڵه ئاواره “عه‌ره‌به‌کان” سازکردووه. به‌رپرسی سایتی ناوبراویش، هه‌واڵه‌که و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ئه‌و کۆنسیرته‌ی له‌گه‌ڵ ناونیشانێکی وه‌کو:” تا ماڵ پێویست بێت مزگه‌وت حه‌رامه” ، وه‌ک هه‌واڵێکی سه‌ره‌کی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا داناوه. نووسه‌ری هه‌واڵه‌که که له شێوه‌ی نامه‌یه‌کدا ئاڕاسته‌ی چۆپی کراوه، به ئیمزای ئاشنا …
Read More »سه‌رڕه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی” و ڕاسیزم، كێ ئه‌وان ده‌پارێزێ؟
“ “با کوردستان پاک بکه‌ینه‌وه له زۆڵه کورد و دوژمنانی کورد، با ڕه‌گی ناپاکییان ببڕینه‌وه”، به‌شێکه له‌و په‌یامه ڕوون و بێ په‌رده‌یه‌ی گروپی “کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی ئه‌ی ڕه‌قیب” که وه‌ک ڕۆڵه ئه‌مه‌کدار و جگه‌رگۆشه ئازیزه‌کانی کوردستان نێت، له سایتی ناوبراوه‌وه ده‌نگهه‌ڵده‌بڕن. ئه‌م گروپه کێن، چه‌ند که‌سێکن، بۆچی کوردستان نێت په‌رۆشی گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه خوێنڕێژانه‌یه تاکو فراوانترین و زه‌قترین …
Read More »ئه‌و ته‌قانه‌ی پۆلیسێك راناچڵه‌كێنێ
زیاتر له چه‌ند هه‌فته‌یه، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه له ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكانێكی زۆری رۆشنبیر و سیاسییه‌وه ده‌درێته به‌ر فیشه‌ك و بریندارده‌كرێت. ده‌نگی ئه‌و فیشه‌كانه هه‌تا ئێستاش كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی یاسایی به‌شوێن خۆیدا نه‌هێناوه. كه‌سی ته‌قه‌كردوو، به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی تا ئێستا له‌به‌رده‌ستدان، ئازادانه ده‌سورێته‌وه. ناوی كه‌سی ته‌قه‌لێكراو، له حه‌مه‌سه‌عیده‌وه بگۆره بۆ كه‌سێكی تری ناسراوی …
Read More »