ئایار و وێنه‌کانی کرێکار 20080506 “له جه‌ژنی کرێکاراندا فه‌رمانبه‌ران پشوو ده‌ده‌ن و کرێکارانیش کۆڵی خۆیان ده‌کێشن”، به‌شیک له‌و تایتڵانه‌ن که ده‌کرێ له زۆرێک رۆژنامه‌کانی کوردستاندا بخوێنرێنه‌وه. بۆ به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی قورساییه‌ک که ناونیشانێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌کرێ له زه‌ینی خوێنه‌ردا به‌جێی بێڵێ، وێنه‌ی به‌شێك له کرێکارانی بیناسازی، له ژێر ناونیشانه‌که‌وه ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه چه‌ند چرکه‌یه‌کی خه‌به‌ری که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن …
Read More »نووسین
ئاگادارییه‌ک له کوردساته‌وه:
به‌رنامه‌ی نوکته‌کانی سه‌ره‌ککۆمار له‌سه‌ر خۆی، پێشکه‌ش ناکرێت. لێدوانه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ند به ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی له ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆری له ناوه‌ندی مێدیای کوردی‌دا پێکهێنا. هاوکاتیش بۆ ڕه‌وایه‌تبه‌خۆدان که تاڵه‌بانی موڕالێکی دووفاقییانه پیاده‌کات و له ناوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بیدا له‌به‌رانبه‌ر ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نووس و چاوه‌کانی کامێرادا، سه‌ربه‌رزانه داده‌نیشێت و ئه‌و نوکتانه ده‌گێڕێته‌وه که له‌سه‌ر سه‌ره‌ککۆمار …
Read More »له پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه، بۆ به کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگا
سه‌رنجێک له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاتی کوردی و ئه‌مریکا “هیرارکییه‌تی ئه‌تنی”، یان ئه‌وه‌ی که به په‌یژه‌ی ئه‌تنییه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له باس و جه‌ده‌له‌کانی کۆمه‌ڵگای فره‌کولتوری و پرسیاره‌کانی ئه‌نتیگراسیۆندا، جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. مانای ئه‌م چه‌مکه به کوردی، یانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێکی بۆ نموونه وه‌کو سویددا له دایکبوون، له په‌یوه‌ند به پرسیاره گرنگه‌کانی وه‌ک …
Read More »ئیسلامییه‌ک کاریکاتێره‌کانی موحه‌مه‌دی کێشاوه
2008-02-19 پرسیاری دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێره‌کانی موحه‌مه‌د له ڕۆژنامه جۆراوجۆره‌کانی دانیمارک و هه‌ندێک له مێدیا گه‌وره‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپادا، پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستیانه‌ی که ڕۆژنامه‌ی “یلاند پۆستن ” و کاریکاتۆریستی دانیمارکی “کورت ڤێسته‌رگارد” دووچاری بوونه‌وه، جه‌ده‌لی ئازادی ڕاده‌ربڕین، خۆسانسۆرکردن، ئازادی بیروڕا و بریندارکردنی هه‌ستی ئینسانه‌کانی دووباره خسته‌وه سه‌ر شانۆ. ڤێسته‌رگارد، له ڕۆژنامه‌ی “یۆتێبۆری پۆستن”دا، له به‌رانبه‌ر پرسیاری ڕۆژنامه‌ی ناوبراودا، دید و …
Read More »جوانترین وێنه‌ی ساڵ؟
وێنه له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا, ڕووبه‌رێكی بێگییانه. بۆشاییه‌كه كه ته‌نها گۆشه‌یه‌كی بێنووسینی پێپڕده‌كرێته‌وه. وێنه له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا نه‌بۆته تێكستێك كه خۆی بدوێت. به‌ڵكو له‌و ورده‌به‌ردانه ده‌چێت كه ناوكاری پێپڕده‌كرێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونیدا به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كانه‌وه, نابینرێت, شتێك ناڵێت, یان كه ده‌شیه‌وێ شتێك بدركێنێت, به كۆمێنتێكی بێ‌گیانی ژێر وێنه‌كه, هێنده‌ی تر وێنه‌كه نادیارده‌كرێت. له هاوڵاتی ژ 311ی 31 شوباتی 2006دا, …
Read More »لە ژێر “کڵاو”ەکەی فەرهاد سەنگاویدا
“شۆڕشی تاک، شۆڕشی پاک”، ناونیشانی سێدییەکی فەرهاد سەنگاوییە. لە بەشێک لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا نووسراوە:” سی دی فەرهاد سەنگاوی دژی حکومەتی هەرێم”، هەر ئەم خەسڵەتی دژی حکومەتبوونەیەتی، من واداری گوێبیستی ئەم سی دیییە دەکات. ئەمە نەک بە مانانی ئاشقبوونی من بۆ دژی حکومەتبوونێکی کوێرانە، بەڵکو کەسی ناوبراو، هەتا ئێستاش یەکێک لەو دەنگە مێدیاییانەیە کە شار بانگدەکاتەوە باوەشی دێ و ئەمڕۆش …
Read More »له پرسه‌ی کوشتنی “یه‌کگرن”دا
21 ی ئه‌پریلی 2004 “خۆرهه‌ڵهاتن و خۆرئاوابوون له خۆیدا موعجیزه‌یه. به‌ڵام هێنده له‌به‌رچاومان دووباره‌بوونه‌ته‌وه، خه‌سڵه‌تی موعجیزه‌ئاسای خۆیان له‌ده‌ستداوه.”، یه‌کێک له نووسه‌رانی دانیمارکی ئه‌م وتانه‌ی له سووچێک‌دا بۆ تۆمارکردووین. ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی که موعجیزه له‌م دێڕانه‌دا چه‌ند به ناوه‌ڕۆکێکی ئایینییه‌وه په‌یوه‌ستده‌بێته‌وه. به‌ڵام به ڕاستی خۆرهه‌ڵهاتن و خۆرئاوابوون، له خۆیدا موعجیزه‌یه‌کی جوانه ئه‌گه‌ر له سیاقی خۆیاندا وه‌ریان بگرین. زۆر شت …
Read More »مەهەستی و یاعقوبە درۆزن و زۆرێک لە ئێمە
یەکێک لە گیتۆکانی پۆلۆنییای ساڵی 1944. لە دوای کاتژمێری شەشی ئێوارەوە، هیچ کەس بۆی نییە لە شەقام و کۆڵانەکانی شاردا ببینرێت. گیتۆ، لە دابڕانێگی مەزنی زانیاری‌دا ژیان دەگوزەرێنێت. نازییەکان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و رۆژنامەی دەرەوەی گیتۆییان قەدەغەکردووە. کزەبایەک هەڵدەکات و پارچە ڕۆژنامەیەک بەسەر تەلبەندی گیتۆدا دەکەوێتە ئەمدیۆ سنوورەکانی گیتۆوە. یاعقوب، بە دوای ڕۆژنامەدا ڕادەکات. کاتێک دەستی خەریکە ڕۆژنامەکە بە …
Read More »دەمووچاوی سپی و ماسکی ڕەش
16ی ئابی 2003، عیدی ئەمین، ناسراو بە قەسابی ئەفریقا، لە سعودیە بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. هیچ جاڕوجەنجاڵێَکی گەورە لە دوای مەرگی ئەم دیکتاتۆرەوە پێکنەهات. ئاخر عیدی ئەمین یەکێک لە بەرهەمەکانی جەنگی سارد بوو، بۆیەش هەڵدانەوەی پەڕەکانی ئەو مێژووە، زیانی زیاتری تیادایە وەک لە سوود. ئەمین ناوبانگی قەسابی ئەفریقای پێ بڕا، بەڵام چاوەکانی کامێرایەک، بەر لەخستنە سەرکاغەزی تاکە …
Read More »لەلیستە سیحراوییەکەی مارینزەوە بۆ لیستی شیندڵەر
چەند ڕۆژێکە باس و جەدەلێکی گەورە لەسەر ئەو لیستەی گوایە بەدەست هێزەکانی ئەمریکاوەن و ناوی چەندەها کەس لە بەرپرسیارانی هەر دوو حزبە گەورەکەی کوردستانی تیادایە، بووەتە جێگای مشتومڕی گەورەی مێدیاکانی دەرەوە. بۆ هەندێک کەس وەک شۆکێک تەماشادەکرێت و هەندێکی تریش پێیانوایەپاککردنەوەی حیزبە کوردییەکان لەم دەنگانە، بەشکم ئاڵوگۆڕێکی گەورە پێک‌بێنێت لە ئاستی پاککردنەوەی حزب لە جومگە بەعسیەکانی ناوی. …
Read More »