هه‌موو سه‌ری ساڵێك په‌ڕه‌كانی ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هیوام كه‌می كردبوو نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نێم. ئه‌گه‌ر یادم ئازیزترین ئازیزانمی تیا كاڵ بوویته‌وه به‌په‌نجه‌ی شیعری وه‌فا سه‌ر له‌نوێ تۆخی ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم باڵای كوتر بووبێ و باڵای وشه‌ی له‌خۆی كورت تر هه‌موو رۆژێك پێی ده‌نووسم: ئه‌ی قه‌ڵه‌م؛ شه‌رم بتگرێ. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوانوی خۆشه‌ویستیم سارد بووبێته‌وه روو له‌كوێ …
Read More »شیعر
هه‌موو ساڵێك
وه‌ك عاده‌تی، له‌خه‌و هه‌ستانی كۆڵان و نان خواردن و چوونه سه‌ركار یان دانیشتن، هه‌ردوو ده‌ست تووند له‌ئه‌ژنۆدا له‌پاڵ سێبه‌ری بن دیوار ئه‌م شار و گووندانه‌ی ئێمه هه‌مووساڵێك، بۆ چه‌ند جارێك كۆچ ده‌كه‌ن و رێگای کێوان ده‌گرنه به‌ر. هه‌موو ساڵێك هه‌موو جارێك رادیۆیه‌ك تووند ده‌شیرێنێ و به‌ر له‌وه‌ی خۆی شار جێبێڵێ، بانگمان ده‌كات: هۆ خه‌ڵكی شار …
Read More »گه‌ڕه‌كه‌که‌مان
هه‌ر ڕۆژه‌ی ئاڵایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌کرێ دیواری كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كمان له‌دیواری به‌ر دووكانی، خۆشنووسه‌كانی شار ده‌چێت شیعر نه‌بێ جنێو و به‌ڵێن و چه‌ند ناو و چه‌ندین ڕسته‌ی نه‌گۆڕراوی، تیا ده‌بینرێ پیاوانی گه‌ڕه‌كمان له‌كاتی گۆڕینی ئاڵادا بۆ ڕۆژێك بێكاری هاوه‌ڵیان جێ‌دێڵن ده‌ستیان له‌كارێكی یه‌كڕۆژه‌ی بێکرێ گیر ده‌بێ كاری ڕه‌نگكردنی ده‌رگای ماڵه‌كانیان به‌و ڕه‌نگه‌ی كه له‌ڕه‌نگی ئاڵای هه‌ڵكراوی ئه‌مڕۆ ده‌چێ ژووره‌كانی …
Read More »ئێواره‌ی یول
ته‌نیایی هه‌ر به‌ته‌نها له‌كونجی ماڵدا دانانیشێ هه‌ر به‌ته‌نها، ده‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌نگی خۆی له‌چوار دیواری ژوورێكدا قه‌تیس ناكات ڕه‌نگه به‌درێژی ساڵ وابێ به‌ڵام ئه‌ویش له‌ڕۆژژمێری ساڵیدا تاكه ڕۆژێكی خۆی هه‌یه بێته ده‌رێ و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ ئه‌ویش ئایاری خۆی هه‌یه به‌ڵام بێده‌نگ ئه‌ویش هه‌شتی مارسی هه‌یه به‌ڵام بێ‌ڕه‌نگ. ئه‌وه‌تانێ وا ئه‌و كاته‌ی، هه‌رچی ڕۆح له‌به‌ری شاره له‌ماڵه‌وه، خه‌نده و تیشك كوێ …
Read More »چاره‌نووس
19960905 یۆتۆبۆری واپێنج ساڵه، كۆتره شینكه‌كانی قه‌ڵا له‌ناو ده‌ستڕێژدا هه‌ڵده‌فڕن له‌ژێر ده‌ستڕێژدا جووتده‌گرن واپێنج ساڵه سه‌ری بچكۆله‌ی كاسبووییان گمه‌ی هیچ كه‌س نه‌بیستوویان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی شادی ژنهێنانی میری گه‌ڕه‌ك ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی وه‌عدی پفدراوی حاكمی شار ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی شه‌ڕی دابه‌شكردنی كۆڵان و دره‌خته‌كانی گڵكه‌ند و عه‌ره‌به‌كانی شێخ ئه‌وڵا به‌ڵام ڕۆژێك به‌یه‌كجاری، هه‌موو له‌شه‌قه‌ی …
Read More »دوا نیگای به‌هارێك
دایكم له‌سه‌ر چرپاكه‌ی ڕاكشاوه گوڵه‌كانی ناو ئینجانه‌ی سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌كه به‌هارێكه و له‌سه‌ر پێی ئینجانه‌ی به‌ستووی له‌سه‌رمادا هه‌ڵ له‌رزیوی ئه‌م وه‌رزی سه‌هۆڵ به‌ندانه، قنج به پێوه ڕاوه‌ستاوه دایكم تا چاوی له‌ڕه‌نگی ئاڵ و واڵای ئه‌م به‌هاره‌ی سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره بێت هێزی دڵ و هێزی گیان و هێزی ئه‌ژنۆی ده‌داته به‌ر، هێزی هه‌ڵبڕینی پێڵوو ئه‌م به‌یانییه ئه‌و پێڵووانه‌ی …
Read More »بۆ ئەو پارکەی لەسەر دەرگاکەی نووسراوە: هاتنە ژوورەوە بۆ کوردە *
ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین لە بیرم چوو، ئەگەر بشڵێم پیتەکانت، هێشتا ئەوان هەر عەرەبین ئەو فتبۆلەی منداڵەکەت یان براکەت تێیهەلدەدات ژنێکی سریلانکایی یان ڤێتنامی دووریویەتی شاڵی سەر شانی دەنکەکەت، لە سەنگافوورە دەچنرێت کراسەکەی خۆت چینییە، هی براکەت مەید ئین تایوان قۆپچەکانی لە ئیتالیاوە هێنراوە گەر فانیلەی عەللاگەکەت شیکرێتەوە، لۆکەکەی دەفڕێ بۆ ئەسوان …
Read More »پیاکێشانی سەری منداڵێکی نۆ ساڵە بە عەرزدا
دوو منداڵی بە تەنها هاتووی پەنابەر ، نۆ ساڵەیەک و ١٢ ساڵانەیەک، لە ماڵی منداڵانی بە تەنها هاتووەوە لە شاری مالموێ ی سوید هەڵدێن و لە لایەن (پاسەوانی نیزامەوە) کە پۆلیس نین ، دەگیرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە لییاندەدرێت. ئەم دێرانەی خوارەوە، لە لایەن (ئوێز نۆجین)وە خراونەتە سەر کاغەز. لە بەشی کولتوری رۆژنامەی ئێکسپرێسنەوە وەرگیراوە. http://www.expressen.se/kultur/en-nioaring-far-sitt-huvud-dunkat-i-golvet/ سەری منداڵێکی نۆ ساڵە …
Read More »بەڕێوە بەرەو توالێت
بەڕێوە بەرەو توالێت شیعری بەکر ئەحمەد 2005-12-12 کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی شیعرەکە بە فایلی پی دی ئێف…
Read More »