له‌م به‌فره‌دا، قژی من ڕه‌شتر ده‌نوێنێ چاوی تۆش له قژم ڕه‌شتر به‌ڵام ئاخر پێکه‌نینت له‌و به‌فره زۆر سپی تره خۆ نیگاشت کامه ڕه‌نگه که زۆر جوانه، هێشتا له‌ویش ڕه‌نگینتره. 28-12-1999
Read More »شیعر
گه‌ڕه‌که‌که‌مان و دوکانه‌کان
ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه به ته‌نها ناوه‌کانیانه. ماڵه‌کانیان له‌یه‌کده‌چن. ده‌رگاکانیان، شیعره‌کانیان، کرێچییه‌کان و کوچه‌و کۆڵان شیعاری نووسراوی سه‌ر دیوار و دوکانی سه‌ر سوچی کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کیش تا ئه‌و ساته‌ی خاوه‌نه کۆنه‌کانیان گۆڕدرا و خاوه‌نی نوێ، بوو به ڕوخساری ناسراوی هه‌موو ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک. له دوکانی خاوه‌نداره کۆنه‌کاندا هه‌موو گه‌ڕه‌ک شوێنی هه‌بوو. به دیواری ته‌نیشتی ده‌غیله‌که‌وه له لیستی …
Read More »ئەنانییەت
تاریکی زستان دێنمە ژوور. مۆمێکی ترووسکەکزی لەبەرانبەردا هەڵدەکەم. چاوەکانی هەڵدەگڵۆفێ و لە درزێکی پەنجەرەوە شۆڕدەبێتەوە بۆ کۆڵان. – ئای لە ئەنانیەتت ئینسان! دڵی خۆتان چۆن دەخوازێ، دەتانەوێ منیش وابم. 13-5-1999
Read More »گەشتێک
دەچمە شاری زستانەوە وەک بەفر چاو لە ئاسمان و لە شار دەکەم. دەچمە باخچەی بەهارەوە وەک سەوزەگیا لە ڕوخساری نەرمەباران ورددەبمەوە. دەچمە گەڕەکی کزەبای پاییزەوە وەکو گەڵا چیرۆکی ئەو ڕۆژگارانەی لەسەر لق بووم بۆ زەوی و با دەگێڕمەوە. دەچمە کۆڵانی خۆرەتاوی هاوین و وەکو سێبەر لە چاونەترووکاندنی تیشکا، دەتوێمەوە. ئەگەر ئێوەش وەکو من بۆ ساتێک …
Read More »شادی ڕووناکی
جگە لە شەوانی شەممان هەموو ئێوارانێک دوای دە ئەو کاتانەی،من و بێ‌کاری و شیعرێکم هەرسێ پێکەوە دانیشتووین گڵۆپی ناو ژووری دراوسێی ئەوبەرم سەرهەڵدەبڕێ و بە ڕووناکی ناو ماڵەکەمدا دەڕوانێ. لە شەوانی شەممانیشدا خاوەن مال و چەند بتڵێک و کیژۆڵەیەک لەو بەرەوە دەیکەن بە جەژنی جەژنەکان. ئەو بەدەنگی ناسازی خۆی، لە بالکۆنەکەی خۆیەوە هاواردەکا و ستران دەچڕێ. …
Read More »هێشتا
ڕاپەڕین گەیشتە کۆڵانەکانی ئێمە سەردیواری ماڵەکانمان پڕ بوو لە ڕستەی “بابژی”. هێشتا دەڵێن: ڕاپەڕین لە کۆڵانەکانی ئێمەدایە کەچی ژنانی گەڕەکمان بۆ بینینی کچەکانیان بۆ بینینی کوڕەکانیان دەچنە بەردەم دەرگای زیندان. مارسی 2001
Read More »منی نوێ
ناو: شەست و چوار، سفر، شەش، هەژدە، شەست و هەشت، سفر، هەشت. ژمارەی خانوو: سەد و هەشتا و چوار. ژمارەی پۆستی گەڕەک: چوار سەد و سی و شەش، سی و پێنج. ژمارەی تەلەفۆن: سفر، سی و یەک، بیست و هەشت، هەشتا و سێ، پەنجا و نۆ. ژمارەی تەلەفۆنی سەرکار: سفر، سی ویەک، هەشتا، چوار سەد و بیست و یەک. …
Read More »ماچ
چاوەکانتم لێ دامەخە، بە تایبەت لە کاتی ماچا! ئەوەتانێ وا هەناسەت بۆنی ماچ دەگەێنێتە، دوورترین جێگای ناو ناخم. گوێم لە گوژمی ڕووباری خوێنی ناو دڵتە بەڕێوەیە بۆ ناو لێوت. مەمکەکانت بە سنگمەوە، سینەم پڕدەکەن لە ژیان. چاوەکانتم لێ دامەخە، بە تایبەت لە کاتی ماچا! ئاخر لە ڕێی نیگاشەوە بە ناو چاودا دەکرێ بەناو قوڵی یەکدا، بچینەخوار. چاوەکانتم …
Read More »یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیرووت بوو
نزار القبانی وەرگێڕانی بۆ کوردی : بەکر ئەحمەد لە دیوانی: یومیات مدینە کانت اسمها بیروت کێ بوو ڕێیدا مارکسی نەفرەتلێکراو بێتە لوبنان؟ کام باڵوێزخانەی لوبنان بوو ڤیزەی پێدا؟ لە گومرکی فڕۆکەخانە بۆ کەس جانتای نەپشکنی؟ ئەو مارکسە نەفرەتلێکراوە ماڵەکانمانی کاولکرد ژنەکانمانی بێوەژن و مناڵەکانیشمانی هەتیو پەیوەندییە مێژووییەکانی لوبنانیشی ژێرەو ژوورکرد. من ئەوم خۆش ناوێت، …
Read More »من و کچەکەم و نایەکسانی
بە کیژۆڵەکەی خۆم دەڵێم: من و ئەو ورچەی گشت شەوێک لەگەڵ خۆیدا دەیخەوێنێ کاممانی زۆرتر خۆشدەوێ؟ – هەر دوو وەک یەک – تۆ ئەوت زیاتر خۆشدەوێ – نابێ بابە، ئەگینا “ئوڕێت ڤیس” دەبێ. من لەناو ئوڕێت ڤیسیدا چاوم پشکووت. هەموو ڕۆژێک لە کۆڵاندا و لەسەر جادە، ڕوخساری خۆی نیشاندەدام. لە ژورێکی تاکە چاودا لەگەڵیا دەست لەملان دەبووم …
Read More »