دەکرێ شاعیر بی و کەس لە چایخانەدا کورسیت بۆ نەگرێ دەکرێ نووسەر بی و پێتوانەبێ خوێنەر دەبێ کۆڵکێشی وشەت بێ. من لەسەفەرا بینیم، شاعیر کورسی بۆ ناگیرێ هیچ کۆڵکێشێکیشم نەبینی، بە دوایەوە نووسەرێک بڕوا. بەشێک لە شیعری “سەفەر و باپیرەم و کچەکەم” “من نایەم نووسینەکەی سالار ڕەشید دێڕ دێڕ دووبارە بنووسمەوە و بەرگری لەخۆم بکەم کە من …
Read More »نووسین
لە فت کردنەوە بۆ گوڵکردن
“یۆران پێرسۆن”، سەرۆکی دەولەتی سوید، حوکمەتی سۆسیال دیموکراتەکان، لەسەردانێکیدا بۆ وڵاتی چین لە ساڵی 1999 دا و لە کۆمینتێکی تەلەفیزیۆنیدا کەڵک لە وشەی ” S tability” وەردەگرێت بۆ دووان سەبارەت بە سەقامگیری ئابووری و سیاسی لەو وڵاتەدا. لە لایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەم دەربڕینەی پێرسۆن دەکەوێتە بەر پەلامارێکی گەورەی مێدیایی. ئاخر کەڵکوەرگرتن لە وشەی “Stability ” بۆ وەسفکردنی سیستەمێکی …
Read More »کۆنەپەرستان بەیەکدا دەدەن
ئەم وتارە لەلایەن “یۆران گرێیدەر”وە نووسراوە و لە ڕۆژنامەی “مێترۆ”ی بەیانیانی ستۆکهۆڵم و یۆتۆبۆریدا لە 17 ی ئۆکتۆبەردا بڵاوکراوەتەوە. یۆران گرێیددەر، نووسەر، شاعیر، رۆژنامەنووس و یەکێک لە دەنگە ڕادیکالە چەپەکانی سویدە و سەرنووسەری ڕۆژنامەی “داڵا دێموکراتین”ە کە ڕۆژنامەی بەیانیانی باکووری سویدە. وەرگێڕانی بۆ کوردی بەکر ئەحمەد هەندێک جار وا ڕوودەدات کە ئینسان پەیامێکی لە شوێنێکەوە پێدەگات کە …
Read More »دەستووری هەرێمی کوردستان: مەغزایەکی سیمبوڵی نەک سیمبوڵی پەیوەندییەکانی هاوڵاتییان و دەسەڵات پێکەوە
ڕەنگە سەرنجدان لە دەستووری هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی کە بڵاوکراوەتەوە، لە توانای وتارێکی کورت‌دا نەبێت کە لە ئێستادا من مەبەستمە دەربارەی بنووسم. ئەو تێکستەی کە لەبەر دەستدایە و لە ڕۆژنامەی مێدیای ژ 216ی 15ی نۆڤێمبەری 2006 دا بڵاکراوەتەوە، فرە ڕەهەندە و کۆمەڵێک تەوەری جیاواز لە خۆی دەگرێت کە هەریەکەیان بۆ خۆی جێگای تێڕامان و وردبوونەوەی تایبەتە. بەڵام لەگەڵ …
Read More »بەڵێ بۆ شەڕ، بەڵام بە شەرت!
لەگەڵ دەستپێکردنی ئەزمەی عێراقدا، باس و جەدەلی شەڕ و سیستەمی نوێی جیهانی سەرتاپای ڕۆژنامەکانی دنیای داگیرکرد. ئەم جەدەلە تەنها ئاخاوتنی بەرپرسیارانی سیاسی و ئەحزابەکانیان نەبووە لە پلەی یەکەمدا، بەڵکو تەواوی ڕووناکبیرانی جیهان، هەریەکە و بە پێی دیدوبۆچوونی خۆی ئەم پرسیارەیان کردە تەوەری نووسینەکانیان. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشەر بوو لەم ناوەدا، بێدەنگی ڕووناک‌بیری کورد بووە. تاک و تەرا نەبێ، لەم سایت …
Read More »ئازادکردنی د.کەمالی سەید قادر و زیندانیکردنی سیستەمی قەزایی کوردستان
لەهەر شوێنێکدا سیستەمی لێبووردنی “تاوانبار”، چ لە شێوەی لێبوردنی تاکە کەسی و گشتیدا بوونی هەبێت، ئیشکالییەتێکی گەورە لە سیستەمی قەزائیدا بوونی هەیە. لەو وڵاتانەدا کە لێبووردن وێردی سەرزاری سەرکردە و بەرپرسیارانی قەراری سیاسی و کۆمەڵایەتین، سیستەمی سزا بە هەموو ماناکانی هەڵگری ئەو چەمکەوە، پانتاییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی ژیانی ئینسانەکان داگیردەکات. واتا ئەگەر لێبوردن، ڕوخسارێکی “پۆزەتیڤ” ی کەسی لێببوردوودەرکەر دەداتە …
Read More »کاتێک کلک سه‌گ ده‌له‌قێنێ
به‌کر ئه‌حمه‌د 2012-04-29 هه‌واڵی خودکووژی قایمقامی سلێمانی له زیندانی ئاسایش‌دا، جارێکی تر بێمتمانه‌یی هاوڵاتییانی کوردستانی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا تۆختر کرده‌وه. هه‌لومه‌رجه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به دۆخێک گه‌یشتووه که ئه‌گه‌ر قایمقام خۆشی کوشتبێ، هیچ هاوڵاتییه‌ک له کوردستاندا ئه‌م هه‌واڵه به راست نازانێت. ئه‌گه‌ر رۆژگارێک داخوازی :” دانانی وه‌زاره‌تێک بۆ درۆ” له لایه‌ن به‌ختیار عه‌لییه‌وه له دوای تێرۆرکرنی سه‌رده‌سشت عوسمانه‌وه نووکته‌یه‌کی …
Read More »له دیدارێکی نێوان سه‌رکه‌وتی کوبه و وه‌فای ڕه‌فعه‌ت به‌گدا
له نزیک گه‌ره‌کی “که‌شتی فریشته‌کان”ه‌وه. (ئه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ گۆرانی ده‌ڵێت، به‌س داوای لێبکه‌ن، برای خۆی فڕیده‌داته زیندانه‌وه.) هێنری میخاوکس به پێێ هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی هاولاتی:” له 14/7 دا بزووتنه‌وه‌ی گۆران سێیه‌مین قۆناغی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌نجام دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن (سه‌ركه‌وتی كوبه) وه‌ك باژێڕەوانی سلێمانی هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و ده‌ڵێت:” زه‌روره‌تی ئه‌م قۆناغه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر خۆ كاندیدكرنی، ناكرێت ئێمه له‌سلێمانی …
Read More »لە پشت دەربڕینەکانی:” سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان”ەوە
20121108 لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێ‌کاری و ئەو پرسیارانەی دی‌دا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:”بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:” ببوورە، دەکرێ …
Read More »لە گەرانەوەیەکدا لە جەهەننەمەوە بۆ سەر زەوی
رۆمانی “خیمین ناو” و حەوت ژیانەکەی بابەت: ڕانانی کتێب ناوی کتێب: خیمین ناو و حەوت ژیانەکەی نووسەر: م‌و یان وەرگێرانی لە چینییەوە بۆ سویدی: ئاننا گوستاڤسۆن شین چاپخانەی ترانان رانانی: بەکر ئەحمەد مانگێک بەر لە وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠١٢، رۆمانی ( خیمین ناو و حەوت ژیانەکەیم کڕی). بەوەی رۆمانێکی درێژە، ٦٣٢ لاپەڕە، هێشتا لە خوێندنەوەی …
Read More »