یەکەمجار کە بردییانە ئاسایش پێیان وتبوو: بۆیە هێنراویتە ئێرە بە گڵۆپی بەر ماڵانی چەندین گەڕەکت وتووە، من لە شوێنی ئێوە بوایەم، دەمێک بوو ناوم گۆڕی بوو ئەم ڕاپۆرتە، عەموودی سەر سووچی کۆڵان بۆی هێناوین. دووەمجار کە بردییانە ئاسایش پێیان وتبوو: بۆیە هێنراویتە ئێرە بە بەلووعەی چەندین ماڵانت وتووە،گەر وابڕوا دەنگتان دەمرێ، ئەم ڕاپۆرتە، سەتڵێکی …
Read More »شیعر
چەند ئێس ئێم ئێسێک کە لە مۆبایلی هاوڕێیەکی دوعادا بەجێمابوون
مەسیح بەسەر خاچەوە ئازارەکانی ئێمە دەبا بۆ خوا دوعا بە بەردەکانیی لەشییەوە، دڵڕەقییەکانی ئێمە و خواوەند، لەسەنگ دەدا. کە ریکۆردەرەکانمان، هەمیشە “ئەی ڕەقیب”یان لەسەر بێ ژیان، سەر ناکا بە قوتابخانەدا و ناچێتە ناو خشتەی وانەکانی خوێندنەوە. کە بەرنامەی تێڤێکانمان بە سروودی مەشخەڵان دەمدەکاتەوە ئینسانی ناو زومی کامێراکان، هێشتا کەڵ و باز و هەڵۆن. دوعا بە …
Read More »سەفەر و باپیرەم و کچەکەم
باپیرەم دەیگوت: بەرد لەشوێنی خۆی سەنگینە. کچەکەیشم دەڵێ: “بابە ئینسان پەتاتە نییە ڕەگی هەبێ، ئاخر ئینسان دوو پێی هەیە.” بەردێکم دی، سەرگوزشتەی سەفەری خۆی بۆ جۆگەیەک دەگێڕاوە: ئەو ڕۆژەی کە ئاو ڕایماڵیم، چەند دەترسام. یەکەم جار بوو، لە شوێنی خۆم دوورکەومەوە، جا چیم نەدی. ئەوگەڵایانەی هەمیشە سەوزن، ئەو ئاسۆیانەی لەیەکناچن. ئای لەو ڕۆژەی شەپۆلی ماندووی دەریایەک …
Read More »بەڕێوە بەرە و توالێت
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد شیعری بێریت ئۆێستەربێری لە دیوانی Sirene Och Herta بە ژووری میواندا ڕەتدەبم، گووڵەکان ئاودەدەم. خۆڵەمێشی ناو کوورەکە ڕادەماڵم، ڕۆژنامەکانیش قەددەکەم. بە ڕێمدا و بە ناو موبەقدا ، خواردن دەدەمە سەگەگە کوپی قاوەکان هەڵدەگرم ، قاوەیەکی دی دەخەمەسەر. لە هۆلەکەش، فەرشەکە ڕێکدەکەمەوە و دەسکێشەکان دەخەمە سەر سندوقەکە . …
Read More »تابلۆ نەبینراوەکانی گەڕەکمان
بەلوعەی ناو حەوشەکەمان بۆتەی شانۆی خەونی ناخۆش بەیانیان زوو “خەرامان” دێ و خەونی شەوی دەدا بەدەم ئاوەکەوە “ماهیرە” دێ و شەوێکت تر “ڕووناک” دێت و خەونێکی تر ئێستا بۆم ڕووندەبێتەوە جۆگەلەی بەردەم بەلۆعەی حەوشەکەمان بۆچی ئاوا ڕەش دەچوەوە؟! تەقە باوکم هەڵدەستێنێ بەتانییەکە بەسەر مندا دەداتەوە گڵۆپەکەی بەردەرگای ماڵ خامۆشدەکا ڕادەکشێت و هەر ورتەی دێ: بنوو کوڕم! هەر بە …
Read More »بۆ ژوبینی ئازیز
ئەو ئینسانەی هەمیشە لە پێشەوە بوو، کەچی کاتێک لەبەرخۆردا ڕادەوەستاین، سێبەرەکانی هەموومان بەقەد یەک بوون. خەو نەما نەیبینین، گۆرانی نەما نەیچڕین، ڕێگا نەما پیایا نەڕۆین، نیشتیمان نەما بۆی نەجەنگین، خوا نەما کڕنووشی بۆ نەبەین، تفەنگ نەما نەیگرینە دەست، ئاوێنە نەما سەیری خۆمانی تیا نەکەین ڕەنگ نەما نەیکەین بە پەرچەم، ماڵ نەما سەری پیا نەکەین، باوک نەما لە …
Read More »ئیرۆتیکا
شیعری ژنە شاعیری فەڕەنسی “Pierre Louyse ” 1870-1925 وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد چۆن چرپاکەی جێهێشتووە، منیش ئاوا جێیدەهێڵم. بێ ڕێکخشتن چەرچەفەکە هەر وەکو خۆی تا هیچ نەبێ، شێوەی دەرچووی لەشی ئەو لەسەر چەرچەفدا لەتەنیشتمەوە دیار بێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە. تا بەیانی ڕۆژێکی تر، نە دوش دەکەم، نە قژیشم دادەهێنم من نامەوێ شوێنی …
Read More »وێنەیەک دەبووایە زووتر لە دەفتەری مەکتەبمدا دەرمبێنایە
بەکر ئەحمەد من دایکی خۆم هیچ خۆش ناوێ نا من ئەوم هیچ خۆشناوێت. ئەو بۆ من تەنها سیاچەمانەیەکی ئێوارانەی باوکم بوو بۆی دەوتین. ئەو وێنەیەکی چرچ و لۆچی ناو دەفتەری قوتابخانەم بوو. وێنەیەک کە تیایدا دایکم لەسەر چرپای خەستەخانە ڕاکشاوە و کەمێک پرچ و چاوی چەپی بەدەرەوەن. ئاخر خوشکم لە بەردەمیا دانیشتووە و هەموو جەستەی داپۆشیوە. من دایکی …
Read More »ئهو گهشتهی من نهمدهزانی
لهم سهربانه، خۆم له ژێر لێفهی ئهستووردا لوولدهکهم و لهم بێکارهباییهی شاردا له ئاسمان و ئهستێرهکان، ورددهبمهوه. “پهریا” دێت و له باوهشما خۆی توونددهکا چاوی له ئاسمان دهبڕێت و لهبهر خۆیهوه پێمدهڵێ: ” ئهها ئهو گشت چۆلهکهیه!”، دهستهکانی بهرهو ئاسمان درێژدهکا لێی دهپرسم: چۆلهکهی چی، ئهی من بۆچی نایانبینم؟ ئهو پێمدهڵێ: بۆ نازانی، چۆلهکهی سهر گوێسوانهکانی …
Read More »برووسکهیهک
به تهنیشت شهپۆلێکی “خهوه بهردینهی ” سوارهوه بوومهته دهماری شینی جهستهی زهوی بهبێ من وشک ههرچی دهماری وردیلهی سهر وخواری زهمین ههیه دهڕژێته ناو ههناومهوه و منیش بهره و شاری هیوا. له شاخدا ناوییان نام” سیروان” له پێدهشتدا بووم به “دیجله” لهو لا تریش بووم به “کهنداو”. بهڵام هیچ کام لهو ناوانه بهستهی شهپۆلمییان نهگۆڕی بهرهو …
Read More »