. ئیلهامی ئەم شیعرە، گۆرانییەکی “میکل ڤیێی” گۆرانیبێژی سویدە. سەوزەفرۆشەکانی کۆڵان دەیناسین. ئەو ژنانەیشی لە شاییدا فەقیانەکانیانمان بەیەکەوە گرێدەدان. ئەو ئەفەندییانەیشی بەناوی پیاسەوە لەگەڵ کچانی گەڕەکدا دڵدارییان دەکرد و ئێمەش ڕێمان پێدەگرتن. پێنج ناو بووین. بن عەموودی سەر کۆڵانێک، ئێواران دەیگرتینە خۆ. پێنج دەنگ بووین. یەکێکمان لە کوردایەتی بەولاوە، چیرۆکێکی دیکەی نەبوو بیڵێت. دووەممان، پڕ بوو لە …
Read More »شیعر
وێنەیەکی سێ لا
سەگی ماڵی دراوسێکەم زۆر دەمێکە، وەڕینی لەبیرچۆتەوە. کەناری هاوڕێیەکم باڵەکانی بۆ هەموو شتێک بەکاردێنێ، فڕین نەبێ. ماسی حەوزی ئاشنایەکم نەشەپۆل دەناسێتەوە نە دەشزانێ دەریا هەیە لە حەوزەکەی ئەو بەرینتر. هاوسێکەم و هاوڕێکەم و ئاشناکەشم لە ڕۆشتن و بەرگپۆشین و خەوبینین و تا لە خەونەکانیشیاندا سێ جیهانی لەیەک دوورن ئەگەرچی هەر سێ پێکەوەش ، جیهانێکن. بۆ هاوسێکەم، سەگ …
Read More »ئەو ببورانەی دەکرا لە کاتێکی تردا بوترێن.
تۆ لە دوشەکە دێیتە دەر بەڕووتی لەبەر ئاوێنەی ماڵەکەدا ڕادەوەستی. من بۆ لای خۆم کێشتدەکەم. تۆ بە پرچ و بە جەستەی تەڕ و لووسەوە بەسەرما هاوارێک دەکەیت: “هیچ کات و ساتت لانییە!” ئەو کاتە زمانم گیرا. ئاخر شەپۆلی ناو شووشەی ئاوێنەکە ڕوخساری تۆی لێمدەگۆڕی وێنەی ناو شووشەی ئاوێنەی “شێت بوو” لە کوێ و وێنەی ئەوەی کە …
Read More »شیعر و فەرامۆشی
شیعر بۆ سێ شت نانووسم. بۆ لەدایکبوونی کەسێ لە دەستدانی ئازیزێک و یان یەکەمین دیداری یار. مەگەر بۆ هیچ کام لەوانە لە خانەی فەرامۆشیدا، ساتێک جێیان دەبێتەوە؟
Read More »هەڵبژاردن
هەڵبژاردن “ڕێی ماڵی خۆم لێ وونبووە” (1) لەسەر چەقی شەقامێکدا من دەتبینم. لێتدەپرسم: کام ڕێگایە دەمباتەوە بۆ بەردەرگای یەکەم خەندە و یەکەم ماڵی یادەوەریم؟ تۆ پێم دەڵێی: بەجێگا پێی زەردەخەنەی مندا وەرە، دەگەیتە جێ! من پێتدەڵێم: لەسەر سووچی کۆڵانێکی ماڵەکەما چەندین وشەی خۆشەویستیم لێ بەجێمان کامە ڕێکای شەقام بگرم دەمباتەوە؟ تۆ پێمدەڵێی: ئەم وشانەم ناکرێ بۆ …
Read More »تۆ و ئەو و کێوییەک لە نێوانتانا
لە ناو تۆدا، ئافرەتێکی کێوی دەژی. لە ناو ئەودا، پیاوێک کێوی. هەر ساتێک ئەو بەرەڵاکەی بەرگی شەرمت، لە شوێنی خۆیدا توڕدەدەی. بە جەستەی ڕووت و قووتتەوە، خۆت لە سینەی دەریا دەدەی. بە شیعر دەمدەکەیتەوە و لەگەل دوورترین ئەستێرەی ئاسمانیشدا بە بێ وشە، ئاشنایەتی پەیدادەکەی. بەڵام ئەی کێوی ناو ناخی؟ بۆچی کاتێک زەفەردێنێ و دێتە دەرێ کچی کێوی ناو …
Read More »تەنیایی
لە گەڕەکەکەماندا ژیان هەبوو. بەرماڵان، پڕ لە ژن. بەر دوکان، پڕ لە پیاو. سەر کۆڵان، پڕ مناڵ تەنانەت لە شەوانیشدا، ئەو کاتانەی بەنی بەشەر هیچ شەقامێک نەیدەبینی کۆڵانەکان پڕ بوون لە ترس. لە گەڕەکەکەماندا، هەموو شتێک هەبوو ئەوەی نەبوو هەر بە تەنها تەنهایی بوو. 14.5.1998
Read More »ئەو تابلۆیەی پڕ بوو لە ژین
کە دێمە ژوور، دەمبەیتە بەر ئەو تابلۆیەی پڕە لە وێنەی باڵندە. ئەوان لە کاتی فڕیندا، لە کاتی دانخواردنیاندا، لە کاتی جووتگرتنیاندا لە ئاسمانا، لەسەر زەوی، لە کۆچیاندا. لێمدەپرسیت: کامەیانت لا زۆر جوانە؟ من دەستدەبەم بۆ ئەو وێنەی پڕە لە بال پڕ فڕینە و ئاسمانیش بە باڵیان تەسکە. تۆ دەڵێی: وایە زۆر ڕاستە، بەڵام ئاخر لەوەش جوانتر؟ دەستدەنێمە …
Read More »سیاسەت
لە خەولێنەکەوتنی باوکمدا، دەستڕێژێکی نیوە شەوە. نیگای گوێسوانەی ماڵەکەمان لە زەوی دەچەقێنێت و چکێک سەیری ئاسمان کردن، دەکاتە خەونی هەمیشەی. بە دوای کوڕان و کچانی قوتابخانەکانەوەیە و سەدان کۆڵانیان پێدەکات تا نامەیەک بەیەک دەدەن. لە ڕەشەبای سلێمانیدا یانی خەوزڕانی نایلۆنی پەنجەرەکانمان. یانی پڕبوونی گەرووی قاپ و قاچاغی ماڵەکانمان لە تۆز. لە زۆربوونی پاسی پۆلۆنی ڕێگای شێخ محی الدیندا …
Read More »بۆ شوکروڵلای بابان
ئەم سەربانە، وڵاتی بە بێ پەنجەرە و زەمینی بەبێ سنوورە ئەوەتانێ هەموو ڕۆژێک پێش ئێواران، پەیژەکەمان بانگماندەکات تا چەند مەترێک لە ئاسمان نزیکبینەوە. کەچی خوشکم ، کە نازانم چاوانی لە دوای چی وێڵە بە خۆیی و نانی دەستییەوە، خەریکە لەسەر پەیژەکە بەربێتەوە. لە باڵەخانەکەی ئەوبەرەوە، باجی خەجیج دەڵێ: یا غەوز. ساحێبخانووەکەمان دەڵێ: کچێ کوێر بی! گڵت بە گوێسوانەکەوە …
Read More »