من لە نێوانی دوو چاودا گرفتار بووم و تیا ماوم. یەکێکیان، چاوانی دەوڵەتە و تەنانەت ناو کونجی ماڵیشم دەبینێ. دەزانێ، هەفتەی چەندجار لەگەل خۆشەویستەکەمدا لە پێخەفی عیشقدا دەنووم شەوان سەعات چەند ڕادەکشێم، بەیانیان کەی بەخەبەردێم ڕووبەری ماڵەکەم چەندە، کێ زەنگم بۆ لێدەدات و چ ڕۆژێک نەخۆش دەکەوم. کەچی کاتێک، بێ‌کاری دەبێتە هاوڕێ و ئەندامێکی تازەی ماڵم …
Read More »شیعر
جیاوازییه‌کان
باوه‌شی من ، دوو هێنده‌ی باوه‌شی تۆیه بۆیه تۆ له‌سه‌ر سنگمدا زوو ونده‌بیت. به‌ڵام عیشقت له باوه‌شی من چه‌ندین جار گه‌وره‌تره. بۆیه منیش له‌و باوه‌شه بچکۆله‌تدا زۆر ئاسان جێمده‌بێته‌وه و هه‌ستیش ده‌که‌م، تیای ونده‌بم. 993112
Read More »لێبووردن
دەچمە بەر پەنجەرەی مال و لە ڕوخساری ئەو گوڵانە ورددەبمەوە بە سیس بوویی و لارەملی ڕاوەستاون. داوادەکەم کە بمبوورن. ئاخر بۆ ماوەی هەفتەیەک بەجێمهێشتن. گولڕ بۆ بمرێ؟ بە تایبەتی لە بەهارا و کاتێکیش کە هۆی مردنی، ئینسانی بێ. دەچمە بەر تابلۆی کۆترەکان. بەوانیش دەڵێم بمبوورن. چۆن هێشتوومە ئەو کۆترانە هەموو ڕۆژێک، بە دەماری خوێن …
Read More »ه‌خشه‌یه‌ک
ن ناوێک به‌سه‌ر ده‌رگایه‌که‌وه ڕاڕه‌وێکی کورت، مه‌تبه‌خێکی بچکۆلانه په‌رداخێک، کوپێکی چا، چه‌قۆیه‌ک، یه‌ک چنگاڵ یه‌ک ژوورۆچکه مه‌کته‌به‌یه‌ک کتێبێک له‌سه‌ر:” کاتێک چقڵه‌شینکه‌کان ده‌سووتێن، کاتێک عیشق ده‌سووتێنێت” تابلۆیه‌ک به وێنه‌ی فوتوگرافی پڕکراو ده‌مو چاو، زه‌رده‌خه‌نه، مناڵی، گه‌وره‌بوون، غه‌م ڕابردوویه‌ک جوتێک نیگا که ڕێک له سنگی ئاینده ده‌چه‌قێ چرپایه‌ک له سووچێک‌دا، لێفه‌یه‌ک و هه‌ر یه‌ک پشتی دوو چاوی ڕه‌شی پڕ …
Read More »دووباره ناشتنه‌وه‌یه‌ک
شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه، تا گۆڕستان له‌بری حاکم، له هۆڵی دادگای ژیاندا له‌سه‌ره‌وه دانه‌نیشێ تا نه‌بێته تای ته‌رازووی کێشانه‌که‌ی عیزه‌تی نه‌فس، تا گۆڕستان، له گه‌ڕه‌که‌کانی شیعرا، هه‌میشه خاوه‌نماڵ نه‌بێ نه‌بێ به سندوقی ده‌نگدان. نه‌بێ به مامۆستای وێنه نه‌بێته هه‌واڵنێرێکی ڕادیۆ و تێڤێ. شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌لار شه‌رم نه‌یگرێ کاتێک ده‌ڕژێته شه‌قام و بۆ …
Read More »ڕانه‌هاتن
ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌م جگه له وشه‌ی خۆشویستن به هیچی تر گۆش نه‌كراوه به‌ڵام كاتێك ته‌لی دركاوی ڕسته‌یه‌ك له قاچی وشه‌ی ده‌ئاڵێ ئیتر ئه‌وسا وه‌ك بۆ ساتێك له‌گه‌ڵ ڕقدا، دوور نه‌بووبن له‌پێده‌شتی سپی كاغه‌زی ژێر نوكیا باڕه‌شی “نه‌ء” بۆ كۆیله‌تی ده‌لورێنێ و زیندانی وشه‌ی كۆیله‌بووی راده‌ماڵێ. سلێمانی 5/8/1993
Read More »ئه‌شقێكی سه‌یر
ده‌ریا ده‌یووت: ئه‌گه‌ر به‌خواستی من بووایه نه‌م ده‌هێشت ڕووباری دڵدار سه‌ری ماندووی، به‌تاوێری تیژدا بدا و به‌كه‌ندڕی رێگای تووشدا لاشه‌ی ناسكی بخشینێ. یان له‌پشت زیندانی گه‌وره‌ی به‌ربه‌ستێكدا بۆ دیدارم، چه‌ند وه‌رزو چه‌ند ساڵ بكێشێ و بێ ده‌نگی شه‌پۆله‌كانی رای بژه‌نێ ده‌ریا ده‌یوت: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بوایه سه‌ری خۆم بۆ هه‌ڵده‌بڕی ده‌مم ده‌نا به‌ناو ده‌می زنه‌یه‌وه تا …
Read More »ئاوات
له‌سه‌ر چڵی دره‌ختێكی ئه‌م به‌ره‌وه پۆله مه‌لێك، هه‌ڵفڕین بۆ ئه‌وبه‌ر سنوور ده‌نگێك وتی: خۆزگه‌م پێیان نه چاوه‌ڕوانی و نه پاسپۆرت نه ده‌م و چاوی نیشانه‌ی پرسیاری پۆلیسیان نه‌ویست سنوور، به‌زه‌رده‌یه‌كه‌وه: ئاواتێكی زۆر دوور نییه تۆش ده‌توانی كاتێك منت سڕییه‌وه. 22/9/1992 مۆسکۆ
Read More »ته‌نها گۆڕێك
وا چه‌ند شه‌وه ئه‌و شیعره ته‌واو نه‌بووم، چاوه‌ڕوانه به‌شكم خه‌یاڵ ئه‌مشه‌و بێت و ده‌ستی وشه‌ی بۆ درێژكا تا ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی كه ماوه، پێی ته‌واو كا. كه‌چی كاتێ كه ده‌ستی خه‌یاڵ كورت دینێ ئیتر شیعر چاوه‌ڕوانه ها ئێستا نا، ساتێكی تر به‌ره و گۆڕیچکه‌ی مردنی، هه‌نگاو هه‌ڵنێ منیش دنیام، لێ ده‌بێته كونی ده‌رزی چۆن دڵم بێ، ڕیزه جۆگه‌ی …
Read More »جه‌ژنی له‌دایكبوون
مۆمی ساڵی تامه‌نێكیان كوژانه‌وه كۆرپه دای له پڕمه‌ی گریان وتیان: ساوایه و ده‌ترسێ كه‌چی فرمێسكێكی ڕوونی لا روومه‌تی كیژۆڵه‌كه كه‌وته سه‌ر گۆنای شیعرێكی وه‌ك گۆنای كۆرپه په‌مه‌یی به‌گاگۆڵكێ، به ناو جۆگه‌له‌ی دێڕێكدا هه‌ر هات و چوو به‌ده‌نگێكی زۆر باریكی ته‌نها شیعر لێی تێگه‌یشتوو ووتی: نه‌ء هۆكه‌ی وا نییه. ئه‌و نایه‌وێ، مۆمی یادگاری گۆرانی و لایه …
Read More »