شیعری “کارەسات”ی شێرکۆ بێکەس لە گۆشەی “تایبەت بە ئاوێنە”دا و لە ڕۆژی 18ی نیسانی 2006دا بلاوکراوەتەوە. خەمێکی شاعیرانە و هەڵوێستوەرگرتنێکی دیکەی شێرکۆیە لە زەمەنێکدا کە ” هەموو ڕۆژێک تاَڵێک لە تیشکی چاوانی ئەم وڵاتە دەدزرێت و گەلێ شەویش، لە خوێنی مانگی خۆشبەختی دەدزرێت و دزیش هەر دەستی خۆمانە و خوێنیش هەر خوێنی خۆمانە” بێگومان، دەستنیشانکردنی مێژووی شیعرەکە، واتا نیسانی ، …
Read More »لێکۆڵینەوە
کرێکار هەناوی ڕەش کردینەوە
ناو: کرێکاری کوڕی خەلفەی کوڕی وەستا ناونیشان: بەیانیان و ئێواران لەبەر دەرگا بڕوانامەکان: دبلۆمی هونەری لە سەقف شکاندنا ماجستێر لە دیواری بەرد و بلۆک و خشتا هەشت ساڵ ئەزموون لە تەختە بەستنا دکتۆرای فەخری لە گەچکارییا ئارەزوو: سیل و دیق بە ئەم و بە ئەو وەعد بەخشین بە شەش حەوت زەلام لە عەینی وەختا دەسبڕین بە …
Read More »لەشکری ئاڕ ئاڕ ، لە کوردوستانەوە بۆ نیوئۆرلینز.
سەرنجێک لە کردەی ڕاوڕووت وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەستەواژەی “ئاڕئاڕ” ، ڕاو وڕووت، بۆ یەکەمین جار لە دوای ڕاپەڕینی جەماوەریی شارەکانی کوردوستانەوە کەوتە سەر زار. بەڵام بۆ جارێکی دی و لەگەڵ کەوتنی بەغدادا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دێتەوە سەر زار و سەرنجی مێدیای جیهانی بەلای خۆیدا کێشدەکا و دنیا بە خۆیەوە دەهەژێنێ. دنیایەک کە لە چاوەڕوانییەکانی کەوتنی پەیکەرەکانی سەدامدا، جەماوەرێکی …
Read More »سیاسەتسالاری و زمان، بەرهەمی عەقڵانییەتیکی سیاسی یان ناعەقڵانییەت لە سیاسەتدا
سەرنجێک لە سیاسەتسالار ی و زمان لای بەختیار عەلی. یەکێک لەو ئامانجە سەرەکییانەی دامەزراندنی ئەوروپای یەکگرتووی لە پشت خۆیەوە ڕاگرتووە: “هاتووچۆی ئازادانەی سەرمایە، کاڵا، خەدەماتەکان و ئینسانەکان”ە . سەرنجێ لە جۆری ڕیزکردنی یەک بەیەکی وشەکان بدەن. ئەوەی نووسەری ئەم وشانەیە بە تواناترین محامییەکانی ئەوروپان. تەفسیری عەمەلی ئەم دێڕە سادەیە لە واقیعدا، پرۆسەی هەمان ئەو ئازادییەیە کە سەرمایە …
Read More »هەولێری”، گوتارێک بۆ داشۆرین و گاڵتەپێکردن, یان ئاوێنەیەک بۆ لەخۆڕوانین.
“ سەرنجێک لە گوتاری هەولێری لە نوکتەی کوردی ئەمڕۆدا دەنگێک لە ڤانکوڤەری کەنەداوە( بەقسەی باوکم لەوپەڕی دنیاوە) دەگاتە گوێم. بەر لە کۆتاییهێنانی ئاخاوتنەکە، پێمدەڵێ: ئاخرین نوکتەت لەسەر هەولێری بیستووە؟ بەر لە وەڵامدانەوەی من، ئەو دەستپێدەکات:” دەڵێن مارینزە ئەمریکییەکانی سلێمانی گاڵتە بە هاوڕێ مارینزەکانی خۆیان دەکەن لە هەولێر.” ئەمڕۆ هەولێری تاکە پاڵەوانی ناو نوکتەی کوردییە لە کوردستانی …
Read More »کاتێک پیشەسازی قوربانیدروستکردن، دەبێتە پیشەسازی ڕۆحبەخشینەوە بە دەسەڵات
کارەساتی خۆپیشاندانی هەزاران کەسی شاری هەڵەبجە و سووتاندنی مۆنیومێنتی هەڵەبجە،رووداوێکی زۆر گرنگی ئەم چرکى ساتە مێژووییەی کۆمەڵگای کوردوستانە. لەگەڵ دووکەڵی ڕەشی مۆنیومێنتی هەڵەبجەدا خەریکە مێژووییەکی گەورەی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد، لەباری سیمبوڵییەوە دەخرێتە ژێر پرسیار. ئەویش لە ڕێگەی دەستبردنەوە بۆ پرۆسەی لێسەندنەوەی شەهیدەکان لە دەسەڵاتی ئەو هێزە سیاسیەی کە هەموو خەسڵەتێکی فەردی لەوان داتەکاندووە و کردوونی بە موڵکی خۆ. بە …
Read More »لە پاسەوانی پاشاوە بۆ پاسەوانێتی “پاشا” بۆ ڕۆح.(1)
سەرنجێک لە خیتابی بە کوردکردنی مەحمود ملیجی و کامەران کەمال بەگ ! لە وێنەی “کامەران کەمال بەگ” ووردەبمەوە، وێنەیەک کە ئەم ناونیشانە بە خەتێکی گەورە لەسەریەوە ئاوا دەیناسێنێت:” بۆیەکەم جار لە مێژووی هۆڵەندەدا، کوردێک وەک پاسەوانی شەرەفی سەربازی مەلەکی سوێندی یاسایی خوارد”. کامەران لە ناو کۆمەڵێک بەرپرسیاری سەربازی هۆلەندەدا ڕاوەستاوە و لە نیگایدا شادیەکی مەزن دەبینرێت. شادییەک کە گێڕەرەوەی …
Read More »ژنە مردووەکە بەڕێوەیە, فاتمە و دەسەلاتەکانی باوکسالاری
شەرەفی ئێمە بە تۆیە، ئەگەر هەنگاوێکت لەوی دیکەت درێژ تر بێت، لێت دەکەوێت. ئەگەر کەوتیش خۆت دەزانی چی چاوەڕوانت دەکات.” ئامۆژگاری کوڕێکی پەنابەر بۆ خوشکەکەی ” دوای ئەوەی ئەرکەکانی قوتابخانەم جێبەجێکرد، لە ژوورەکەمدا سەمادەکەم. ڕۆژی پشوو لەگەڵ تۆدا مەلەدەکەم. هەندێک ڕۆژی دوای قوتابخانە، یاری باسکێت دەکەم. گەر گەورەیش بووم، ئەو کاتانەی کە ئاشق بووم، …
Read More »لهنێوان دوو وێستگهی رووتێتیداو پرسیاری شوناس
وهڵامێك بۆ د. رهفیق سابیر خاکی جزیرو بۆتان یهعنی وڵاتی كوردان صهد حهیفو صهد مخابن دهیكهن بهئهرمهنستان كامی كچو ههتیوی شیرین بێ رایدهكێشن هاوار دهبهنه بهر كێ، پهشمه دهخیلو ئامان مهسجید دهبێته دێره، ناقووسییان موئهززین مهتران دهبێته قازی، موفتی دهبێته رههبان حاجی قادری كۆیی دوو وێنه لهباڵكانهوه وێنهی یهكهم :”یهكێك لهو پیرهمێردانهی كه لهجینۆسایدی سێربرێنیكادا رزگاری دهبێتو …
Read More »دهکرێ منداڵان لهئاسمانیشدا بهمیکانۆ یاری بکهن؟*
پرسیاری مردن لهفهنتازیای منداڵدا “بهبڕوای من خهڵک بۆیه دهمرن، چونکه تاقهتی ئهوهیان نییه ههمیشه بژین” منداڵێکی شهش ساڵه من پێموایه کاتێک کهسێک دهمرێ، دهبێته پهیکهرێک و لهشوێنێکی شاردا جێگادهگرێ” منداڵێکی 7 ساڵه یادهوهرییهکانی من لهگهڵ مردندا وهک منداڵێکی ههشت نۆ سالانه، دهگهرێتهوه بۆ سهرهتای حهفتاکان. ئهوکات باوکم لهدائیرهی ئیسلاحی زهراعی چایچی بوو، منیش جارناجارێک ئهگهر دهوامی …
Read More »