بۆ ئه‌و تفه‌نگانه‌ی: له بێده‌نگیاندا، گۆرانییه‌كانی باوكمیان كوشت له‌ده‌نگ هه‌ڵبڕینیاندا ناونیشانێكی تریان پێدا باوكم؛ خشتبڕی هه‌موو كووره‌كانی شار بوو ڕێی قلیاسان زیخ و چه‌وی كه‌ناری چه‌م ته‌نانه‌ت له‌شكری مێشووله‌كانی ئاڵیشه‌ش ده‌یناسن. باوكم، له‌ناو پیاوه‌كانی شاردا بێ ناوه گه‌رچی له‌مه‌له‌فه‌كانی دائیره‌ی نفوسدا، ناوی هه‌یه. به‌ڵام شوێنی په‌نجه‌كانی به‌دیكۆری تاقه‌كان و په‌نجه‌ره‌ی چه‌ندین ماڵانی شاره‌وه‌یه ئه‌و ماڵانه‌ی …
Read More »شیعر
شیعرێكی بێ ناونیشان
ئه‌مشه‌و ده‌چمه شه‌قامی ئه‌ڤینیی له‌ناو پڕووشه‌ی به‌فردا له‌سووچێكی كتێبخانه‌ی گشتی شاردا له‌به‌رانبه‌ر په‌یكه‌ره به‌ردڕه‌شه‌كه‌ی “كارین بۆی”دا ڕاده‌وه‌ستم. پێی ده‌ڵێم:” واهاتوومه لات هۆ شیعره به‌خه‌به‌ره‌كه‌ی ، سه‌ر شه‌قامی خه‌ولێكه‌وتوو ئه‌مشه‌و به‌فر شانۆی سپی شیعری منه و تۆش گوێگرێكی شیعری شه‌و” له‌سووچێكی ئه‌م جیهانه له‌دایك بووم ناویان نام كورد كه‌چی له‌شوناسنامه‌كه‌میان نووسی عه‌ره‌ب له‌سه‌رووی …
Read More »نهێنی ئه‌و چاكه‌ته‌ی كه هێشتا نه‌م كڕیوه
واچه‌ند وه‌خته من‌و بێ‌کاری بووینه‌ته دوو هاوه‌ڵی له‌یه‌ك نزیك شه‌وان دره‌نگ له‌گه‌ڵ خۆمدا دێته جێگا و له‌گه‌ڵ خۆمدا خه‌و ده‌بینی و به‌یانیانیش هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆم له‌سه‌ر مێزی نان خواردنه‌كه‌م، به‌رامبه‌رم داده‌نیشێ. له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی شیعر نووسین لێم ده‌بێته كلیلی وشه‌ی ئه‌و ساته و ده‌می باڵنده‌ی خه‌یاڵم تووند ده‌به‌ستێ. له‌گه‌ڵ خۆمدا دێته بازاڕ كێشم ده‌كات ده‌مبات، ده‌مبات چی …
Read More »خۆزگه
كێ دیویه‌تی گۆڕستان هه‌بێ به‌ختیار بێ و ته‌زووی شادی، به له‌شی رێبواردا بینێ ئه‌مڕۆ من دیم ئه‌وه‌تانێ، ئه‌وه مۆمی تروسكه‌کزی ناو شووشه‌ی سه‌ر كێله‌كان شه‌پۆلی نوور ده‌بارێنێ ئه‌وه گوڵی ناو باخچه‌كه‌ی بۆته فڵچه‌ی تابلۆكیش و هه‌رێمی مه‌رگ، به‌سه‌دان ڕه‌نگی ئاڵ و گه‌ش ده‌نه‌خشێنێ. ئه‌مه گۆڕی (كارینا)یه له‌دوای سه‌د به‌هاری ته‌مه‌ن پاییزێك ته‌نیایی كوشتی. ئه‌مه گۆڕی ئه‌نده‌رسۆنه …
Read More »ئه‌نفال
لێره بووم كه هاتن كاروانێك گۆرانی دڵته‌نگ بوون بێره‌دا، به به‌رچاوی خۆمدا تێپه‌ڕین من ده‌نگی ئاوازی ئه‌وانم به‌گیانم هه‌ڵمژی من ترپه‌ی پێیانم له‌گوێما هه‌ڵكه‌نی به‌ڵام ئاخ چاوانم بۆ كوێر بوون بۆ شوێن پێی كاروانم دیار نییه و كام ده‌ستی ساحیر هات سڕییه‌وه تا ئاوا لێم وون بوو! هۆ خۆری سه‌ر سه‌رم هه‌ر ئێستا لێره‌وه تێپه‌ڕین تۆ …
Read More »به‌فر
ئه‌مشه‌و، ئاسمانی ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له‌سه‌ردایه هه‌رچی دره‌ختی بێ گه‌ڵا و چی كۆڵانی، پڕ بێ ده‌نگی ناو شار هه‌یه به په‌نجه‌ی به‌فر سپی كا كه‌چی ئاسمانی خه‌یاڵم به‌ته‌مایه له‌ناو باخچه و كوچه‌و كۆڵانی شیعرێكدا بۆ چاندنی، دره‌ختێكی هه‌میشه سه‌وز پڕ كردنی، كۆڵانی بێ ده‌نگی له‌ده‌نگ سپیایی له‌ڕووی كاغه‌زدا نه‌هێڵێت و به‌په‌نجه‌ی حه‌رفی قه‌ڵه‌مم ڕه‌ش ڕه‌شی …
Read More »چاره‌نووسی نامه‌یه‌ك
دیجله ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ غه‌می وێستگاکانی سه‌ر ڕێگایدا نامه‌یه‌كی زۆر نهێنی له‌توێی شه‌پۆلیا داناوه ماسیگرێک ده‌یگرێته‌وه هه‌واڵی مه‌رگێكی تازه‌ی، ناوه‌خت خۆ به‌ماڵدا كردووی خێزانێك ده‌خوێنێته‌وه ئه‌ویش ناوێك ده‌نوسێت و به‌و ئومێده‌ی كه پۆسته‌ی ئاو هه‌واڵبه‌رێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمانێ تیایدا نامه، وشه‌كانی ده‌پشكنرێ گوێ له‌گۆرانی بێده‌نگی، كونجی ماڵه‌كان ده‌گیرێ نامه ده‌ڕوا و له ڕۆخی گشت شاره‌كاندا هه‌ر كه‌سه …
Read More »پرسیارێكی ئه‌نگۆلایی
دوو قاچم هه‌بوو، مین بردی دوو ده‌ستی هه‌بوو، مین بردی دارشه‌قه‌كه‌م، مین شكاندی واقاچ و ده‌ستی گه‌ڕه‌كم یان شاره‌كه‌م یان وڵاتم، هه‌موو برا ئاخر خۆ كه‌س به‌چاو نافڕێ خۆ ده‌م نابێته هه‌نگاو و خۆ سه‌ر نابێته په‌نجه‌ی پێ ئه‌ی كارخانه‌ی دارشه‌قسازی كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كم، كێ بیگێڕێ 19951120 یۆتۆبۆری
Read More »ئێواره‌یه‌ك
ئه‌م كه‌ناره وا ئه‌مڕۆش هه‌ر چاوه‌ڕێیه واخۆر ده‌گاته لای ده‌ریا و پرچی زه‌ردی خۆی له‌سه‌ر ئاو بۆ شه‌پۆلی په‌نجه بزێو، په‌خش ده‌كات ئه‌م هاوینه، زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یه‌ك ئه‌و دوو ئاشقه خۆر و شه‌پۆل و نه‌وڕه‌سیان له‌چپه و ماچ بێ به‌ش نه‌كرد. ئه‌و ئێواره‌ی ئه‌وان نه‌یه‌ن خۆر زۆر زووتر، له‌ئاسۆی ئه‌م ده‌ریایه‌دا خۆی نوقم ده‌كات شه‌پۆل جووڵه له‌خۆی ده‌بڕێ …
Read More »شه‌ڕ
ئه‌م گه‌ردوونه چه‌ند مه‌زنه ئه‌مشه‌و له‌ناو تاكه په‌ڕه‌ی شیعرێكمدا جێم كرده‌وه ئه‌وه قه‌ڵه‌م، وا بێ پشوو هه‌ر خولگه‌یه ده‌یكێشیت و چی مانگ و ئه‌ستێره هه‌یه به‌گه‌ردنیا هه‌ڵده‌واسێ و به‌چاوی خۆشم ده‌بینم چۆن مانگه‌كان، ئه‌ستێره‌كان شه‌پۆلی تیشك ده‌بارێنن و په‌ڕه‌م ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه. ئای له‌م قه‌ڵه‌مه به‌دبه‌خته‌م خۆ نازانێ ئه‌و تابلۆیه‌ی ئه‌مشه‌و كێشای خاڵێكی ڕه‌ش ده‌كه‌وێته …
Read More »