بۆ ئەو ئازیزانەی، هەفتەیەک پێکەوە بووین، هەفتەیەک پێکەنین، کەچی کاتێک لاپەڕەی یادی ڕۆژانی ئەو هەفتەیە نیگادەکەم، تێر تێر دەگریم . “ئەوان گەورە بوون وەخەڵکی ئەمڕۆ بوون” * هەمیشە لە خۆرهەڵاتەوە دەردەکەوتن بەرە و خۆرهەڵاتیش دەچوون. ئەوان وەک تیشک، پڕ بوون لە ڕەنگ. وەک ڕووبار لەسەر سەفەر بوون، لەگەڵ بارانا تەڕدەبوون. ئەوان پێکەوە دەگەڕان بەیەکەوە نانیان دەخوارد …
Read More »شیعر
ئەگەر
هەموو سەری ساڵێک، پەڕەکانی تەمەنم هەڵدەدەمەوە. ئەگەر هیوام کەمی کردبوو نیشانەی پرسیار لەسەر سەرم دادەنێم. ئەگەر یادم، ئازیزترین ئازیزانمی تیاکاڵبووبێتەوە بە پەنجەی شیعری وەفا، سەرلەنوێ تۆخی دەکەمەوە. ئەگەر قەڵەمم باڵای کورتر بووبێ و باڵای وشەی لەخۆی کورتر، هەموو ڕۆژێک پێدەنووسم: ئەی قەڵەم شەرم بتگرێ! بەڵام ئەی ئەگەر کوانووی خۆشەویستیم ساردبووبێتەوە ڕوو لە کوێ کەم؟ …
Read More »ڕێز
دیسانەوە بۆ “پەریا” لە جەژنی چواردەهەمین ساڵەیدا قیژە و هاوار گوێچکەی ژووری کەڕکردووە. هەر ئەو ساتە هەور بە چەخماخەی ڕاگەیاند: با برووسکەی بآ گرمە بێ! “با”ش بێ گڤە! شووشەکانی پەنجەرەی ماڵ لە حەسرەتی گریە و هاوار، بەکوڵ گریان بەبێ سرتە. پیرەدارتووی ناو حەوشەی ماڵ بەیەک یەکی گەڵای خۆی وت: نەبا خشەیەک ببیسترێ با لق گەڵای هەڵنەڕێژێ! …
Read More »پرس
پەنجەرەی ماڵەکەم تۆزدەیگرێ بۆیە ناچار، هەفتەی جارێک دەیسڕمەوە. دراوسێکەیشم هەر وەک من. ئەم پەنجەرانە، ڕۆژان و مانگان و ساڵانێک بە چاوی تۆزاوییەوە لە یەکتری وورددەبنەوە. ئاخۆ ئەگەر، وشەیان پیا تێپەڕیایە هەر بۆ جارێک لەبەرانبەر یەکتریدا، خۆیان ئاواڵەکردایە من و دراوسێی بەرانبەر لە تۆزسڕینی پەنجەرە ڕزگاردەبووین؟ 13.5.1998 …
Read More »تاڵ دەگریم
له گۆرانییه فۆلکۆرییهکانی کرێکارانی قامیشی شهکر له پیرۆ* *وهرگیراو له کاسێتی: گزیده ای از اشعار کارگری وهرگێرانی له فارسییهوه بۆ کوردی بهکر ئهحمهد خهم لهچوارلاوه ههڵیکردووه به تاوانی هاوارکردن، دهستی مێردهکهمییان له کاتی کارکردندا له خهرمانجار، کهلهپچهکرد. * بێکهسوکار،ئاژاوهدهگێڕی؟ لهبهر نهغمهی پڕئازارم، له مهزراکه دهرییانکردم. * زمانت باش درێژبووه مشکهتۆپیوو! کهلهگییه بێنازهکهمییان، به بیانووی تهفتیشهوه …
Read More »ئەو ساتانەی وشەکان دێن
لەبەردەم ئیستگای پاسێکدا ڕادەوەستم. بێ دەربایست، لە ڕێبوارانی سەرشەقام. ئەو دێ و کەمێک لەولامەوە ئیستێک دەکا. ئاوڕێکی زۆر ئاسایی دەداتەوە و من بە ڕێکەوت بەدی دەکەم. لەسەرمەوە تا نووکی پێم ڕادەچلەکێ. چ هێمنییەک لە چاویدا دەجریوێنێ؟ ئەم ڕووخسارە بەو هەموو ئارامییەوە، بۆ ئارامیم دەشێوێنێ؟ قاچەکانم هەڵمدەگرن، بێ ویستی خۆم بۆلای دەچم. من پێی دەڵێم: ئەم ڕوخسارە و ئارامییەکەی …
Read More »بۆ کچێکی هندی سوور
لەگەڵ هەڵفڕینی پۆلە هەڵۆی سەر کێوەکاندا بەخەبەر دەهات. لەسەر پشتی ئەسپەکەیەوە، دەستی لەیەکەم تیشکی هەتاو دەدا. ئەو لە نیگای گەڵاکاندا، دەیزانی زستانی ئەم ساڵ چەند ڕۆژی تر دەگاتە جێ. بە تیشکی مانگ، باڵای تەڕی کەنارەکانی دەپێوا. کەچی ئێستا لە فڕۆکەخانەیەکی ئەم سەدەیەدا ، سەعات دەفرۆشێ. پێی دەڵێم: گەر ئارەزووی تۆ بخوازێت، کام سەعاتەم بۆ هەڵدەگری؟ پێمدەڵێت: ئەو …
Read More »سوپاسی کچەکەم بۆ فاتمە
کچەکەم تەمەنی دەساڵە. ئەو بە سویدی خەو دەبینێ و بە کوردیش بۆ ڕۆژی دوایی، خەونەکەی دەگێڕێتەوە. بە ئینگلیزی ستران دەچڕێ و دوای قوتابخانەش، هەتا زاری جێی وشەیەکی تیا مابێ بە کوردی لەگەڵما دەدوێ. کاتێک وشەی تازەی کوردی دێتە بەر گوێ دەڵێ: ئەمەیان نازانم ، بە سویدی پێم بڵێ یانی چی؟ بەڵام ئەو ڕۆژەی فاتمە هات، هێور هێور سەرگوزشتەی …
Read More »بۆ گیلساد، ئهوانی دی که ئاگر نیوهشهوێک ڕۆحیانی داغانکرد
دهکرێ تابلۆی ههڵواسراوی دیواری پۆل بێته ڕووباری پرسیار و قوتابیانیش به جۆگهلهی ڕهنگاوڕهنگی چهند وهڵامێ. دهکرێ چاکهتی مامۆستا، بێته جێگای ورتهورتێ. نیگای کچ و کوڕی پۆلیش، بێته ههوێنی چیرۆکێ. دهکرێ درێژی و پانی پۆل بێ به هاوکێشیهک ساده شووشهکانی پهنجهرهی پۆل، به ئاوێنهی حهقیقهتێ. بهڵام ئهمه چ سیحرێکه کاتێک مێز و کاتێک کورسی بێ قوتابی ههر …
Read More »بەیانیمت دەدەمێ
شیعری تۆم پاکستۆن، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە و خوێندنی گۆرانییەکە بە سویدی فرێد ئۆکێرشترێۆم وەرگێڕانی لە سویدییەوە بۆ کوردی بەکر ئەحمەد جارێکی دیش خۆر لەسەر شانتەوە هەڵدێ لە شووشەی بەستووی پەنجەرەوە، خۆر دەبینرێ، لە بووکی دارستان دەچێ. قژت بەسەر پشتییەکەدا پەخشبۆتەوە ئەگەر بەخەبەربوویتایە ئەوەم ددەدایتێ کە قەت ناتدەمێ بەڵام تۆ! بەیانیمت دەدەمێ، ئەمڕۆژەی خۆمت دەدەمێ. پەردەکەمان لەو …
Read More »