له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕه‌بیدا سنه‌وبه‌رێك، بارگه‌ی ماڵی خۆی هه‌ڵدابوو تاك و ته‌نیا له ناویاندا وه‌ك نامۆیه‌ك، راوه‌ستابوو ئه‌م ئێواره په‌لكی ڕووتی شۆڕه‌بییه‌كی دراوسێی به‌تێزه‌وه به‌دار سنه‌وبه‌ری ده‌ووت: كاتێك پاییز، ده‌گاته گه‌ڕه‌كی ئێمه‌و بۆ چه‌ند مانگێك تیای ده‌مێنێ گه‌لای به‌رگی لقه‌كانم داده‌كه‌نم نه‌بادا ده‌ست و ناوچاویان سه‌رما بیباو وه‌ك گه‌ڵای تۆ زبر‌و رێ رێ، خۆی بنوێنێ. وا بۆ پتر له‌چه‌ند وه‌رزه …
Read More »شیعر
جگه‌ره
له‌دووكه‌ڵدا كه‌م چاو هه‌یه ترووكاندنی تێك نه‌چێ و به‌ده‌ست پێلووی هه‌ڵنه‌گڵوفێ كه‌م ده‌نگ هه‌یه كۆكه كۆكی، سه‌ری خۆی پێ نه‌وی نه‌كا و ئازاری سه‌خت به‌قورگ و سنگی نه‌به‌خشێ. ئه‌ی وشه‌كانی ناو شیعرم!! من نازانم بۆچی تاكو له‌گه‌روومدا چڕستانێك له‌دووكه‌ڵی جگه‌ره‌تان بۆ ساز نه‌كه‌م چاوه‌كانتان هیچ نابینێ چرپه‌ی ڕه‌وانی سه‌ر به‌رزی ده‌نگیشتان، هیچ كه‌س نایبیستێ. مۆسکۆ 19920921 …
Read More »مانگرتن
ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌م، كرێكار نییه ڕۆژانه كرێ وه‌ربگرێ كه‌چی كاتێك مانگرتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆگه‌له‌کانی ئاره‌قی ناو چاوی كار به‌رپا بكرێ گه‌ر بیبیستێ له‌ناوجه‌رگه‌ی، گۆڕه‌پانه ڕه‌ش بووه‌كه‌ی به‌رده‌میدا ده‌می وشه‌ی كلیل ده‌دا و وه‌ك مانگرێك ڕاده‌وه‌ستێ. 19920926 مۆسکۆ
Read More »پێشوازی
بووره لێم ئایار نازانم كه تۆ دێی بۆ یه‌كسه‌ر كاژیری كارخانه‌ی خه‌یاڵم لێده‌دا قه‌ڵه‌م و وشه‌كان له‌مڕۆدا لێم ده‌بنه كرێكار من ده‌ڵێم: گوێ هه‌ڵخه‌ن كه‌س نووزه‌ی كارگه‌یه‌ك ده‌بیستێ! وشه‌كان لێم یاخین چه‌ند كردم، چه‌ند كۆشام نه‌متوانی بۆ ساتێك، یه‌كێكیان له‌كاری ڕابگرم وا قه‌ڵه‌م به پرتاو، بێ گوێدان به‌نزام ڕۆشته‌وه بۆ سووچی دیواری دێڕێكی تازه‌تر وا وشه یه‌ك به‌یه‌ك …
Read More »به‌راوردێ
بۆ سه‌لمان ڕوشدی وا چه‌ند شه‌وه رێبوارێکی ماندوو نه‌بووی سه‌ر رێگای دوور‌و درێژی ئه‌م ئایه‌ته شه‌یتانییانه‌م به‌سه‌ر پردی (صرات)ی چه‌ندین ڕسته‌دا په‌ڕیمه‌وه له غاری حه‌ڕڕای وشه‌دا شه‌یتانم دی، بێ ده‌مامك له‌ده‌سكه‌وانی مێژوودا ناوكی ئه‌فسانه‌ی دێرین و توێكڵی قه‌ڵه‌می خۆی ده‌كوتی ده‌یكرده هه‌وێنی گیانی چیرۆكێكی تازه تر و دووباره‌ش ده‌ینوسیه‌وه كه‌چی نه سام هاته سه‌ر ڕێم نه …
Read More »……………
ده‌پرسیت: وام زانی له‌مه‌ودووا ده‌بمه سه‌ردێڕی شیعرت و قه‌ڵه‌مت به‌دوامدا دیوانێك هۆنراوه‌ی له‌په‌ڕه‌ی ئه‌وینما ده‌نووسی ده‌پرسم: بۆ دڵم، كه كانگای چاو سه‌وزی شیعرمه گشت ساتێك لات نییه ئیتر چۆن بۆم بكرێ وشه‌ی جوان له بانكی خه‌یاڵی بێ دڵدا قه‌رز كه‌م تا په‌ره‌ی ئه‌وینتی پێ پڕ بێ و ئه‌وه‌نده‌ش هه‌واڵی شیعرێكی تازه‌تر له‌قه‌ڵه‌م نه‌پرسی. 19930705 یۆتۆبۆری …
Read More »……………..
ئه‌ی گیانی گیان! خۆشه‌ویستیت له‌كوێ هه‌ڵگرم ئاخر هیچ شوێنێك شك نابه‌م که وه‌ك دڵم به‌خه‌به‌ر بێ و یه‌ك ساتیش لێت غافڵ نه‌بێ كه‌چی هێشتاكه‌ش ده‌ترسم مه‌گه‌ر مه‌رگ دڵ ناكوژێ؟! ئه‌وساش دوای من تۆ ده‌بیته ناوێكی ناو دڵی مردوو من نامه‌وێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی كۆتاییه توخنی ئه‌وینی تۆ كه‌وێ ئای له‌ده‌سته پاچه‌یی من چۆن بتوانم، به‌زیندوویی بتهێڵمه‌وه و بێ …
Read More »پایزه له‌دایكبوونێك
ئه‌و شیعره‌ی پاییزێك بۆم نووسیت به‌رگی خۆی، وه‌كو ئه‌و ده‌پۆشێ له‌به‌زمی ئاهه‌نگی وشه‌ییدا چوار وه‌رزه هه‌ر به‌سته‌ی گۆرانی وه‌رینه ده‌نگی خۆی هه‌ڵده‌بڕێ زۆر سه‌یره هه‌ر كاتێك ئه‌م شیعره یادی ساڵی له‌دایك بوونی دێته‌وه سه‌ر لقی نه‌مامی ته‌مه‌نی گۆپكه‌ی ساڵێكی تازه‌تر ده‌رده‌كات ئه‌و رۆژه‌ش ده‌پشكوێ‌و گه‌ڵایه‌ك سه‌وز ده‌بێ. 19930512 یوتوبۆری
Read More »گۆڕان
بۆ پیره‌مێرده گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشه‌كه‌ی سه‌ر جاده‌ی قه‌ناتی سلێمانی له‌سه‌ر سوچی كۆڵانه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه بوویت به‌په‌ڵه‌ی ئه‌و دیواره و گه‌ر هه‌تاو بێت، مانگه‌شه‌و بێت یان چاوی عه‌موودی شه‌قام به‌خه‌ر بێت یان بریسكه‌ی شه‌وێكی تۆف به قامچی گورزه‌یه‌ك تیشكدا به‌ره‌و خوار شۆڕ ببێته‌وه وه‌ك سێبه‌ر له‌شه‌قام دیوار شۆسته، هیچیان نابیته‌وه. نیشتمانت، هه‌ر ئه‌و مه‌تره چوار گۆشه‌یه‌ی ژێر …
Read More »حامیه
هه‌تا دوێنێ، تۆ زه‌مینێكی یه‌خسیر و سنووركێشراوی ئێره بوویت سواربووانی پاسه‌كانی كارێزه وشك ته‌نها چه‌ك و چه‌ند پرسیاری بێ وه‌ڵام و چه‌ند هه‌نگاوی به‌ده‌نگی فه‌رمانی یه‌س یه‌م، هاتووچۆكه‌ریان تیا ده‌دیت شه‌وان كاتێ، بینا سووره‌كه‌ی ته‌نیشت هه‌ر به‌چرپه داڵ و ئه‌ستێره له‌شانی ژووره‌كانی سه‌ر سینه‌تی،ته‌یار ده‌كرد ئیتر هه‌ردوولا به‌جووته “سری و فه‌وری”، “من‌ع التجول” یان بۆ رێی …
Read More »