كۆمیدیای ئینسانیی ئاخ‌و سه‌د ئاخ ئه‌ی شیعری باڵ په‌پووله‌یی! ئه‌ی شیعری پشت، باریك وه‌ك تاڵی ئاوریشم بڕیار نه‌بوو ئه‌م به‌ژنه ناسك و نازداره‌ت به‌كۆڵی شاخی كاره‌سات به‌ده‌ریای فرمێسكی شه‌ڕ و به‌ئاسمانی پڕ حه‌سره‌تی منداڵانی بێ دایك و باوك بچه‌مێت و تۆ مامه خه‌مه‌ی ئازار بیت تۆ گوێچكه‌ی سووكی هه‌ڵخستووی شوێن ترپه‌ی پێی جه‌سته‌ی بزربووی ئه‌نفال بیت. …
Read More »شیعر
شاری پرسیار
شیعرێك هه‌ڵه‌بجه‌ی زامداری بۆ یه‌ك دوو شه‌وێك گرته خۆ له‌ناو هۆده‌ی ماڵی دڵیا جێگه‌ی بۆ گرت له‌سه‌ر ناسكترین بڕگه‌ی جێی بۆ ڕاخست به په‌لكه ڕه‌نگینه‌ی وشه‌ی ژووره‌كه‌ی بۆ چراخان كرد به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سته‌زمان ساتێكیش ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت چونكه كاتێك كه ده‌یپرسی كام ده‌سته بوو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌ڕووی گازی هه‌وا كوژدا، خسته سه‌ر پشت شیعری نازدار نه‌ك …
Read More »هێڵی ٣٤
ئه‌م شه‌و به‌م شه‌وی یه‌ڵدایه باڵای ڕه‌شی تاریكایه‌كی زۆر درێژ گیراوه به‌باڵای ده‌شتدا ڕه‌شه‌باش وا دوا هه‌ناسه‌ی به‌خه‌ربوونی هه‌ڵمژی و نه‌یدایه‌وه سه‌ری ماندویشی نایه سه‌ر، دووندی سپی ئه‌ودیو كه‌ژدا. هه‌واڵێكی سه‌رما بردوو سه‌رتاپا له‌ئاو هه‌ڵكشاو چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌م شه‌وه‌وه له (بازیان)ه‌وه تا ئێره به‌ڕێكه‌وتوو واگه‌یشتۆته به‌ر په‌نجه‌ره‌ی نایلۆنی چادری ماڵم. من له‌ڕووناكایی چاوی هه‌وره بروسكه‌ی ئه‌و شه‌وه‌وه …
Read More »سه‌رم
ئای له‌م سه‌ره داماوه‌ی من هه‌تا دوێنێ ژێر پێستی ئه‌و خه‌ونه‌كانی ژووری سه‌ری گۆرانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ناو، گه‌رووی ئاهه‌نگی خه‌یاڵی بووبوونه تاوانبارێكی ناو هۆڵی یاسای قه‌ده‌غه و به‌ده‌ستی چه‌نده‌ها پرسیار گشت جه‌سته‌یان ده‌پشكنرا. ئه‌مڕۆ تفێكی قژ زه‌رد و مۆڕه‌ی ده‌ستێكی چاو شین هات ڕووگه‌ی نیشانه‌ی پرسیاریان له‌جیهانی ناو سه‌رمه‌وه گواسته‌وه بۆ، ڕووی سه‌ره‌وه‌ی پێستی سه‌رم ئه‌مجاره‌یان له‌م …
Read More »بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت
سێ ساڵ و چه‌ند مانگ و چه‌ند رۆژه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت ڕۆژانی پاییزی باخچه‌كه‌ی به‌رده‌می ئاپارتمان ده‌ژمێرێ. بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت له‌ڕازی زه‌ردبوونی گووڵی ناو ئینجانه‌ی بالكۆنت بپرسێ و هیچ نه‌بێ هه‌ر رۆژێ مردنی گوڵه‌كان تۆمار كا و بۆ یادی مه‌رگی گوڵ بۆ یادی مه‌رگی بۆن، یادگارێك جێ بهێڵێ. سێ ساڵ و چه‌ند مانگ و چه‌ند ڕۆژه …
Read More »ته‌ماڵ
ده‌رگای ماڵی شیعری من ئه‌مشه‌و ئێجگار به‌تووندی، كه‌وته به‌ر زرمه‌ی لێدان زانیم ده‌ستی ژانێكی نائاسایی شه‌وانه و هاتووته به‌ر ماڵی من قه‌ڵه‌مم هه‌ر به‌پێوه لای ده‌رگادا ڕاوه‌ستا بۆ پێشوازی له‌میوان بینیم وا قوشته‌په‌یه و چه‌ند كورته چیرۆكێكی قیژه‌و زریكه‌ی كیژی، چوارده‌ساڵی خۆی هێنا. وا سلێمانیش ڕۆمانی “له‌قائمه‌كه‌دا بوون” گرتووه به‌ده‌ستیه‌وه و خستییه سه‌ر ڕه‌فه‌ی به‌شی ژانه‌كانی …
Read More »چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك له ڕۆژ ژمێری كچه‌كه‌م
له‌كوردستان له‌دایك بوویت له مۆسكۆدا قاچه‌كانت هه‌نگاو فێر بوون له‌گۆنتبرگ لێوه‌كانت، گووڵی وشه‌ی زمانێكی دیكه‌یان گرت منداڵانی ناو كه‌مپه‌كان هاوڕێی تۆ بوون كه‌چی هیچیان بۆ مانگێكیش، له‌لات نه‌بوون ناوه‌كانیانت یاد نییه به‌ڵام وشه‌ی ماڵئاوایی ، به‌چه‌ند زمانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ چ زوو فێر بوویت؟! من بزانم، هێشتا زۆر جێگای تر ماون هێشتا زۆر كه‌مپی تر ماون ده‌م و …
Read More »ماڵه‌كه‌م
ده‌كرێ بێكاری بێته ماڵم و تا چه‌ند وه‌ختێك تیای دانیشێ ته‌نیایش هه‌روه‌ها به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ی شیعر ده‌ڵێ: چاوه‌ڕێم به، من ئه‌مشه‌و دێم گریانیش ئه‌و وه‌خته‌ی ڕه‌نگه هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌ك نه‌بێ به‌ڕووی ئاسۆی ئارامیمدا بكرێته‌وه خۆ بۆ عیشق نه خاوه‌ن ماڵم و نه‌ماڵیشم ده‌رگای هه‌یه نه‌په‌نجه‌ره. به‌ڵام گه‌ر غوربه‌ت بێ و به‌ده‌سته‌كانی تووند ده‌رگام بكوتێ و بقیژێنێ و دراوسێشم …
Read More »له‌ئاسمانی یادگارێكما
به شوێن شیعرێکی مه‌جیدی نه‌فیسیدا که له همبستگی ژماره 44 بڵاوکراوه‌ته‌وه كه منداڵ بووم سه‌ر ته‌پۆلكه‌ی ئاشی گاوران ده‌بووه جێگای یاری و به‌زمی، منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌كمان زۆر چێشته‌نگاو له‌چێشتخانه‌ی “چیشته قولێ”ی ئه‌و ئاشه‌دا خواردنی خۆش و بێ خوێمان دروست ده‌كرد، بۆ هه‌موومان. من ته‌ماته و سه‌لكه پیازێكم ده‌هێنا یه‌كێكی تر، كه‌وچێكێك ڕۆن ئه‌وی تر دوو …
Read More »حه‌سار
ئای به‌ر له تۆ من چۆنی بووم ئه‌وه وێنه‌كانی دوێنێم، هێشتا ماون ئه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگم له‌كۆڵانی ناڕه‌زایی و له‌شه‌قامی “نه‌ء” ه‌كاندا چۆن وه‌ستابوو هیچ نه‌بێ چاوم ده‌یزانی تیله‌ی ڕقی له‌كێ بگرێ و نیگای حه‌ز و خۆشه‌ویستیش بدا به‌كێ؟ به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌م نه با كۆرپه‌ی وشه‌كانی به‌لادابێن له‌بازاڕی هه‌رزانترین شوێنه‌كانی نانی شاردا له‌سه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ غه‌می ته‌نها خۆیدا …
Read More »