دیمانه‌ی ستیڤان شه‌مزینانی له‌گه‌ڵ به‌کر ئه‌حمه‌د ستیڤان: گۆشه نیگاكان له‌مه‌ڕ رۆڵی رۆشنبیر لێكجودان، ئاراسته‌یه‌ك وابیر ده‌كاته‌وه رۆشنبیر بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵی دابڕاوه له دنیای ده‌وروبه‌رو به‌ته‌نێ كاری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه، یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه (ژان بیندا)یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئاڕاسته‌ی دووه‌م پێیوایه رۆشنبیر سه‌رباری به‌رهه‌مێنانی مه‌عریفه به‌شداریی‌و هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن، هزرمه‌ندی ناسراوی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب …
Read More »نووسین
له‌و دیو په‌رده‌ی شانۆگه‌ری “ترسنۆكبوون”ی سه‌ددامه‌وه
كاتێك یه‌كێك له‌گروپی كارمه‌ندانی خێرخوازی فه‌ڕه‌نسی سه‌ردانی یه‌كێك له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌غدای كرد‌و له منداڵانی ئه‌وێی پرسی كه خه‌ونی گه‌وره‌بوونیان چییه‌و ئه‌و خه‌ونه‌یشیان به‌نیگارێك روونبكه‌نه‌وه، توووشی شۆكێكی گه‌وره بوو. به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ده‌ست منداڵان كێشراوی هاته‌وه به‌رده‌ست. ئاخر هه‌موو منداڵه‌كانی پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كانی به‌غداد، یه‌ك وێنه‌یان كێشابوو: عه‌مو سه‌ددام. ئه‌و پیاوه‌ی له‌ناو چاڵێكی جاڵجاڵۆكه‌دا دێته ده‌رو …
Read More »دارخورمالۆجی، زانستێکی دیکه‌ی کوردناسی
“دۆرکهایم ده‌یوت، کۆمه‌ڵگا له ڕێی ڕیتواڵه ئاینییه‌کانه‌وه، ده‌موچاوه کامۆفلاژکراوه‌که‌ی خۆی، ڕه‌نگکراوه‌که‌ی خۆی ده‌په‌رستێت. له چاخی ناسیۆنالیزمدا، کۆمه‌ڵگا زۆر ئازایانه و بێ په‌رده خۆی ده‌په‌رستێت و ده‌موچاوه ڕه‌نگکراوه‌که‌ی خۆی تووڕده‌داته سه‌ر مێز.” ئێرنست گیڵنه‌ر له زه‌مه‌نی ناسیۆنالیزمدا هیچ شتێک وه‌ک خۆی نییه، نه ئینسان و نه سروشتیش. ڕه‌نگه پڕۆسه‌ی له‌خۆنامۆبوونی ئینسان، له زه‌مه‌نی ناسیۆنالیزمدا، به‌رچاوترین و شاراوه‌ترین پڕۆسه‌کانی له‌خۆنامۆبوونی ئینسان …
Read More »ئەرێ ئەو هەموو رافت الهجانانه لە کوێ بوون؟
بڵاوکردنەوەی لیستێکی دیکەی ناوی ئەو کەسانەی تا کەوتنی ڕژێمیش لەگەڵ دەستگا سەرکوتگەرییەکانی بەعسدا پەیوەندییان بووە و لە پۆستی سیاسی و ئیداری دەسەڵاتدارێتی ئەمڕۆی کوردستاندا جێگایان بووە، نەک خەریکە بە ئەزمەیەکی ئەخلاقی و سیاسی کۆمەڵگای ئێمە کۆتایی دێت، بەڵکو خەریکە دەبێتە ئەزمەیەکی دیکە لە ئەدەبی کوردی‌دا. ڕۆژنامەکانی هاوڵاتی و ئاوێنە لە ژمارەکانی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم لیستانەدا، پڕە لە ناوی …
Read More »ڕۆژنامەگەری کوردی و بەزاندنی سنوورەکانی نێوان تاک و گشت.
هەواڵە پچکۆلەکان، کەمترین ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان داگیردەکەن. بەڵام هێشتاش هەواڵێکە و چەند دیڕێکی لە تووێی ڕۆژنامەدا داگیرکردووە. زۆر جار ئەوەی هەواڵێکی بچکۆلە دەیڵێت، مانشیستی گەورەی ڕۆژنامە لە توانایدا نییە. چەند ڕۆژنامەیەک بخەرە سەر چەند مێزێکی جۆراوجۆر و سەرنجی ئەو کەسانە بدە کە لای ئەو مێزانەوە دادەنیشن و ڕۆژنامەکە دەگرن بە دەستەوە. یەکێک لە هەواڵە وەرزشییەکانەوە دەستپێدەکات، یەکێکی دی لە …
Read More »قوربانییه‌کانی من له هه‌ڵه‌بجه‌دا موڵکی گشت نین
به‌رانبه‌ر گه‌ڕاوه‌که‌ی خورماڵ، کانه به‌ردێکی کۆنی لێیه. پاش بۆمبارانی خورمال و چۆڵکردنی ، ماڵی خاڵم، پاش ئاواره‌ییه‌کی زۆر له شیره‌مه‌ڕ و سیروان و زه‌مه‌قی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خورماڵی ڕۆژانه بۆمباران له‌سه‌ر. کاتێک بۆمبارانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیروان و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ورووبه‌ر ده‌ستپێکرد، نه‌نکم له یه‌کێک له ژووره‌کانی ماڵی ناو کانه‌به‌رده‌که‌ی خورماڵدا، گیانی له ده‌ستدا. خاله محه‌مه‌دم، …
Read More »شێوازی دانیشتنی ژن” و “فێمێنیزم”ی كورد
“له‌سه‌ر باڵی پێڵاو”، بابه‌تێكی (كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د)ه كه له سایتی (كوردستان نێت)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره، سه‌رنجدانی نووسه‌ره له وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی ژنه په‌رله‌مانتارێك كه له ڕۆژننامه‌ی (ژیانه‌وه) ی ژ 252دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م وێنه‌یه هێنده كاریگه‌ری لای كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د داده‌نێت كه :”هه‌ست كردن به شه‌رم سه‌رتاپای داگرتم” وه‌ك ده‌ربڕینێكی به‌هێز ده‌بێته هه‌وێنی وتارێك. . كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌و وێنه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ژیانه‌وه) وا …
Read More »بمرێ تێرۆریزم، بەڵام با”بژی” تێرۆریست
” زیندانەکانمان خاچی سوور لێی ڕازییە، یەعنی خواش لێی ڕازییە” (1) بەم دەربڕینە تەنزئامێزە، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش، هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر مەرگی زیندانییەکی ئەنساردا دەردەبڕێت. هەواڵێکی کورت و چارەنووسی ” ئیسماعیل ئەحمەد حەسەن” کۆتایی دێت. بەڵام ئەنساربوون”ی قوربانی، خوێنەرێکی زۆر لەبەرانبەرپرسیار و ڕامانێکی گەورەی ئەخلاقیدا ڕاناگرێت. ئاخر ئەنسار بوون، تەواوی خەسڵەتێکی ئینسانی لە ئیسماعیل حەسەن دەکاتەوە و مەرگی ئەم پیاوە …
Read More »سهراب سپهری و ڕیفراندۆم
شێرکۆ بێکەس لە” کوردستانی نوێ”ی ڕۆژی 24ی تەمووزی 2003دا دەنووسێ:” دیسانەوە ڕیفراندۆم” ئاسۆس هەردی لە هاوڵاتی ژ 133ی 23ی تەمووزدا دەنووسێ:” هەر ئێستا … کاتێتی” کوردوستانی نوێ لە ڕۆژی 15ی تەمووزی 2003دا لە ژێر ناونیشانی:” لە دانیشتنێکی کراوەدا، کۆمەڵێک ڕووناکبیر پڕۆژەیەکیان سەبارەت بە ڕیفراندۆم لەسەر مەسەلەی چارەنووسی گەلی کوردستان خستە ڕوو.” پاسۆک کە زۆر کەس پێی وابوو …
Read More »گفت و گۆی ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی
بیرۆکەی دروستکردنی ڕادیۆی هاوپشتی چۆن و کەی دروست بوو؟ بەکر ئەحمەد: هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ڕادیۆی هاوپشتی ئەو ئازادییە مێدیاییەیە کە لە وڵاتێکی وەک سویددا بۆ هاوڵاتییان لەبەردەستدایە. سوید یەکەمین وڵاتی دنیایە کە ئاستی “ڕێکخراوبوون”ی هاوڵاتییان لە ئاستێکی ئێجگار بەرزدایە. واتا نەک هەر ڕێکخراوبوونی سیاسی، بەڵکو خۆڕێکخستنی هاوڵاتییان لە دەیەها ڕێکخراوی کولتوری و ئایینی و پیشەییدا. مەرجێک بۆ دەستپێکردن بە …
Read More »